Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان13-10-2023

زانیاری لەبارەی دەستگیرکردنی 'رێوییە کوردەکە'؛ "زۆربەی ئەندامانی گرووپە مافیاکانی سوێد کوردن"

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

13-10-2023

بابەتی پەیوەندیدار

تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق و سووریا دەستنیشانکرا
جیهان31-05-2026

تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق و سووریا دەستنیشانکرا

ترەمپ: بە مەبەست هێرشمان نەکردە سەر سوپای ئێران بۆ ئەوەی ئەزموونی عێراق دووبارە نەبێتەوە
جیهان31-05-2026

ترەمپ: بە مەبەست هێرشمان نەکردە سەر سوپای ئێران بۆ ئەوەی ئەزموونی عێراق دووبارە نەبێتەوە

ترەمپ: گەرەنتیمان لە ئێران وەرگرتووە چەکی ئەتۆمی دروست نەکات
جیهان31-05-2026

ترەمپ: گەرەنتیمان لە ئێران وەرگرتووە چەکی ئەتۆمی دروست نەکات


رووداو دیجیتاڵ

ئەم هەفتەیە میدیای سوێدی بڵاویانکردەوە کە رەوا مەجید، ناسراو بە 'رێویی کورد' دەستگیرکراوە. رەوا لەلایەن پۆلیسی سوێدەوە بەوە تۆمەتبار دەکرێت کە سەرۆکایەتیی باندێکی گەورەی تاوانکاری دەکات لەو وڵاتە. بەڵام ساڵانێکە لەوێ ناژی و لە تورکیا و هەرێمی کوردستانەوە سەرپەرشتیی باندەکەی دەکات.

ئەم هەفتەیە تیمی دیاسپۆرا بۆ بنکۆڵکردنی هەواڵەکە چوونە سوێد، دۆسێیەکی سەخت کە هێندە مەترسیدارە کەس ناوێرێت قسەی تێدا بکات. وەک سوێدییەکان باسیان دەکرد کە رەوا مەجید لە دەوروبەری قەڵادزێ و لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراوە. بەڵام کەس، نە پۆلیس و نە هیچ دامەزراوەیەکی فەرمی نەیانتوانیوە راستی و ناڕاستیی هەواڵەکە پشتڕاست بکەنەوە.

دوای هەوڵێکی چەند رۆژە یەکێک لەوانەی پێشتر لەنێو گرووپە تاوانکارییەکاندا بووە و کوردە و چەند هەفتەیەکە لە زیندان دەرچووە قسەی بۆ دیاسپۆرا کرد. ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە دۆخی سوێد "یەکجار زۆر مەترسیدار" بووە، بۆیە کەس ناوێرێت تەنانەت باسی ئەو گرووپە تاوانکارییانەش بکات.

ئەو شایەتحاڵە بوێرییەکی زۆری هەبووە کە بۆ دیاسپۆرا قسەیکرد و گوتی، "سەرەتا کێشەکە لە نێوان دوو گرووپ لە شاری مالمۆ دەستیپێکرد، لە نێوان کۆفەلەنگەر و ئێفەلەنگەر کە ئامۆزای یەکتربوون، شەڕ لە نێوانیان دەستیپێکرد و نزیکەی 22 کەسیان لەیەکتر کوشت، دواتر پۆلیس هەموو ئەندامانی هەردوو گرووپەکەی دەستگیر کرد."

ئەو شایەتحاڵە کە نەیویست ناو ناونیشانی ئاشکرابکرێت، ئاشکرایکرد کە گرووپەکان لە نەتەوەی جیاوازن، بەڵام زۆرینەیان توونسی بوون.

شایەتحاڵەکە بۆ تیمی دیاسپۆرا روونیکردەوە، دوای شەڕەکەی مالمۆ، کێشەکە بەرەو باکوور هەڵکشا و گەیشتە شاری یۆتۆبۆری، بەڵام لەوێ هۆکاری کێشەکە جیابوو، بەهۆی کێشەی خێزانییەوە دروستبوو و گوتی، "ئەو ژنانەی بۆ پیاوێک واز لە مێردەکانیان دەهێنن و پیاوەکانیان بەگرتن دەدەن، دواتر کاتێک کە هاوژینەکانیان لە زیندان دەردەچن ئەو کەسانە دەکوژن کە ژنەکەیان لێبردوون."

شایەتحاڵەکە باسی کێشە و شەڕە گەورەکەی کرد و گوتی، "کێشە و شەڕی ئێستا لە ستۆکهۆڵم لەسەر ماددەی هۆشبەرە و ئێستا ماددەی هۆشبەر بە تۆن لە کۆڵۆمبیا و ئەفغانستانەوە لە رێگەی تورکیا و رووسیاوە دەهێندرێتە سوێد، بازرگانییەکە داهاتی زۆری هەیە، بۆ نموونە کەمترین دەستکەوت لە بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان لە رۆژێکدا 10 بۆ 15 هەزار دۆلارە بۆ کەسێکی ئاسایی، بەڵام بازرگانە گەورەکان بە سەتان هەزار دۆلار بەدەستدەهێنن."

ئەو شایەتحاڵە دەڵێت، "هۆکاری سەرەکی کێشەکەش پانتایی جوگرافیای بازرگانییەکەیە، گرووپێکی کوردی و گرووپێکی بیانی کە هەردووکیان بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەکەن دەیانەوێ دەست بەسەر ناوچەکەدا بگرن بۆ بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، گرووپە کوردەکە ناوی فۆکسترۆتە، هەروەها باندەکان لە کاتی تەواوبوونی ماوەی قەرز و لە ئەگەری نەگەڕاندنەوەیدا دەچن کەسێک لەوانە دەکوژن کە قەرزدارن، دواتر ئەوانیش دێن ئەندامێکی گرووپەکە لەجیاتی کوژراوەکەیان دەکوژنەوە."       

ئەو شایەتحاڵە روونیکردەوە، هەرچەندە لەو دوو گرووپە گەورەیەی ستۆکهۆڵم نەتەوەی جیاوازیان تێدان، بەڵام زۆربەی ئەندامەکانیان کوردن و تەمەنیشیان لە سەرووی 11 ساڵییەوەن، واتە مێرمنداڵن.

رەوا مەجید، تەمەنی 37 ساڵە، سەرۆکی تۆڕێکی قاچاخچێتی ماددەی هۆشبەرە بە ناوی فۆکسترۆت، لە سوێد بە "رێوییە کوردەکە" ناودەبرێت و پۆلیسی سوێد بەدوایەوە بوو، لە کاتێکدا رەوا و تۆڕەکەی، بە شەڕە تەقە و تەقینەوەی خوێناوی، سوێدیان بەگیر هێنابوو.

بەهۆی دروستبوونی کێشە لەنێوان تۆڕەکەی رەوا مەجید و تۆڕێکی دیکەی ماددە هۆشبەرەکان کە کەسێکی یۆنانی سەرکردایەتی دەکات، لەم ماوەیەی دواییدا شەپۆلێکی شەڕ و تووندوتیژی سوێدی گرتەوە.

مانگی رابردوو، 12 کەس کورژان، کە زۆربەیان خەڵکی سڤیل بوون، بەڵام کەوتنە بەر ئاگری ئەو شەڕە.