رووداو- ئاژانسەکان
دادگای تاوانی نێودەوڵەتی داوای لە بەرپرسانی ئەفریقای باشوور کردووە، کە عومەر بەشیر سەرۆکی سودان دەستگیربکەن، لەکاتێکدا بەشیر بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی لوتکەی یەکێتی ئەفریقا سەردانی شاری جۆهانسبێرگی پایتەختی ئەو وڵاتە کردووە.
دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە" بەشیر بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە کاتی ململانێکانی دارفۆر لە ساڵی 2003 تاوانی جەنگی ئەنجامداوەو لەلایەن دادگاوە داواکراوە، بۆیە داوا لە ئەفریقای باشوور دەکەین بەشیر دەستگیربکات".
بەڵام بەشیر لەجیاتی ئەوەی دەستگیربکرێت، لەلایەن بەرپرسانی ئەفریقای باشوورەوە پێشوازی لێکرا و ئامادەنەبوون سەرۆکی سودان دەستگیربکەن.
عومەر بەشیر هەرچەندە لەلایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە داواکراوە و قەدەغەی گەشتکردنی لەسەرە، بەڵام لە ماوەی رابردوودا سەردانی چەند وڵاتێکی ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردووە، بەبێ ئەوەی دەستگیربکرێت، کە دوایین گەشتی بۆ میسر بوو لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا، کاتێک بەشداریی لە کۆنفرانسی ئابووری جیهانیدا کرد لە شەرەموشێخ.
دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بەگوێرەی سیستەمی کارکردنی، هیچ پۆلیسێک و هێزێکی ئەمنی لە جیهاندا نییە، بەڵام پشت بە وڵاتانی ئەندام لەو رێکخراوە دەبیستێت هەرکاتێک کەسێکی داواکراو دەستگیربکەن، ئەفریقای باشووریش وەک ئەندامێکی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەتوانێت بەشیر دەستگیربکات، بەڵام وەڵامی داواکارییەکەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی نەدایەوە.
رۆژی یەکشەممە 14-6-2015 دادگای باڵای ئەفریقای باشوور بڕیاری دەرکرد کە رێگە نەدرێت عومەر بەشیر خاکی ئەو وڵاتە بەجێبهێڵێت و دەستگیر بکرێت، بەڵام پێناچێت ئەو بڕیارەی دادگا جێبەجێ بکرێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ