بەریتانیا راستەوخۆ چەک بۆ کوردستان دەنێرێت

14-08-2014
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن بەریتانیا پێشمەرگە
A+ A-

رووداو – The Guardian

حکومەتی بەریتانیا بڕیاریدا راستەوخۆ چەك بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی داعش.

لە ئەنجامی کۆبوونەوەیەکی دەیڤد کامیرۆن، سەرۆکی حکومەتی بەریتانیا لەگەڵ نیک کلێگی جێگری، بڕیاردرا حکومەتی ئەو وڵاتە راستەوخۆ چەک بۆ باشووری کوردستان دابینبکات ئەگەر داوای لێبکرێت.

پێشتر بەریتانیا رایگەیاندبوو کە هاوکاری وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا دەبێت بۆ گواستنەوەی چەک، بەڵام لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کامیرۆن و کلێگ بڕیاردرا حکومەتی ئەو وڵاتە راستەوخۆ بەشداربێت لە هاوکاریکردنی سەربازی باشووری کوردستان بە ناردنی چەک.

مەبەستی حکومەتی بەریتانیا هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگەیە لە رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش) کە بووەتە هۆی دروستبوونی کارەساتێکی مرۆیی لە چەند ناوچەیەكی باشووری كوردستان.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە