لە نۆتینگهام یادی ئەنفال و هەڵەبجە کرایەوە

15-03-2014
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن هەڵەبجە نۆتینگهام
A+ A-

رووداو- هەولێر

لە زانكۆی  نۆتینگهام ، خوێندكارانی كورد یادی ئەنفال و هەڵەبجەیان كردوەوە.

ئەمڕۆ شەممە 15.3.2014، گروپی  چڤاتی خوێندكارانی كورد لە زانکۆی نۆتینگهام ،  مەراسیمی یادی ئەنفال و هەڵەبجەیان كردەوە.

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، دلاوەر عەلائەددین، وەزیری پێشووی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، كە ئامادەی مەراسیمەكە بوو، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، كە زۆربەی رێكخەرانی مەراسیمەكە، خوێندكارانی خوێندی باڵان، بەتایبەت، خوێندكارانی تواناسازی.

دلاوەر عەلائەدین گوتیشی، هەندێك لەو خوێندكارانە خۆیان  كەسوكاری قوربانییەكانی  ئەنفال  و كیمیابارانی هەڵەبجەن، ئەم یادکردنەوەیان کرد، تا وەك بەشێك لە بیرەوەرییان بمێنێتەوە و ئەو كارەساتانەی بەسەر كوردا هاتووە، شوێنبزر نەبن.

بە گوتەی  دلاوەر عەلائەدین، لە شاری لەندەن ژمارەیەك چالاكوانی كورد لەگەڵ رۆژنامەنووسان و ئەندامانی ئەنجوومەنی لۆردی بەریتانیا، چالاكی هاوشێوەیان ئەنجامداوە. 

وەزیری پێشووی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەوەشی گوت، كە ئەم چالاكییانە زۆر گرنگن بۆ لۆبیكردن لە وڵاتانی دەرەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە