دیدار و کۆبوونەوەکانی نێچیرڤان بارزانی لە دووەم رۆژی کۆنفرانسی میونشن

17-02-2018
عەلی زەڵمی
کۆبوونەوە لەگەڵ راوێژکاریی تایبەتی مێرکڵ بۆ کاروباری دەرەوە
کۆبوونەوە لەگەڵ راوێژکاریی تایبەتی مێرکڵ بۆ کاروباری دەرەوە
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی میونشن
A+ A-

رووداو-میونشن

لە دووەمین رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان چەند کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و ژمارەیەک کۆبوونەوەی دیکەشی دەبێت. 

یەکەمین کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لە رۆژی دووەم لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو. لە کۆبوونەوەکەدا مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هەروەها فوئاد حوسێن و فەلاح مستەفا لە شاندی هەرێمی کوردستان بەشداربوون.  

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە جیا لەگەڵ چەند بەرپرسێکی حکومەتی ئەڵمانیاش بە سەرۆکایەتی یان هێکەر، راوێژکاری مێرکڵ بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئەمنی و، شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە پارتی سۆسیال دیموکراتیش کۆبووەوە.



دوای ئەو کۆبوونەوەیەش، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی حکومەتی کوێت بە سەرۆکایەتی شێخ خالید سەباح، جێگری سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە. 



بە درێژایی ئەمڕۆ، نێچیرڤان بارزانی چەند کۆبوونەوەیەکی دیکەشی دەبێت، لەوانەش کۆبوونەوە لەگەڵ ئەلیتسەر بێرت، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەرەدانی نێودەوڵەتی و پیتەر هوڵتکویست، وەزیری بەرگریی سوید. 

هەر ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و شاندێکی هەرێمی باڤاریای ئەڵمانیاش کۆبوونەوەی هەیە. 

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە