رووداو دیجیتاڵ
ئەمشەو لەگەڵ شەپۆلێکی دیکەی هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر تەل ئەڤیڤ، خەڵک جارێکی دیکە چوونەوە پەناگە ئارامەکان.
بەشێکیان جێگەی نووستن و خێمەیان لەگەڵ خۆیان بردووەتە پەناگەکان و لەگەڵ خێزانەکانیان دەیانەوێت تەواوی شەوەکە لەو شوێنە بەسەر ببەن.
هەر ئەمشەو سوپای پاسدارانی ئێران داوای لە خەڵکی تەل ئەڤیڤ کرد ماڵەکانیان و شارە بەجێبهێڵن بۆ پاراستنی گیانیان.
ئێران هەڕەشەی تووند لە ئیسرائیل دەکات و دەڵێت، "ئەفسانەی بەرگریی ئاسمانییان کۆتایی پێدەهێنین."