ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی ئەسینا کەوتووەتەوە

17-07-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە دارستانەکانی دەوروبەری ئەسینا، چەندین کەس ناچاربوون ماڵەکانی خۆیان بەجێبهێڵن و سەدان منداڵیش لە کەمپە هاوینەییەکانی ئەو ناوچانە رزگارکراون. بەرگریی شارستانی یۆنانیش دەڵێت: "کەسێکیان بە تۆمەتی کردنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکردووە." 
 
رۆژی دووشەممە، 17ـی تەممووزی 2023، بەرپرسێکی دەزگای ئاگرکوژێنەوەی یۆنان، بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، ئاگرێک لە گوندی کۆوڤاڕاس لە دووری 27 کیلۆمەتر لە ئەسینای پایتەختی یۆنان کەتووەتەوە و بەهۆی بەهێزی با، ئاگرەکە بۆ بەشێک لە دارستانەکانی ناوچەکە تەشەنەی سەندووە.  
 
لۆوانیس ئەرتۆپۆیۆس، گوتەبێژی دەزگای ئاگرکوژێنەوەی یۆنان، بە میدیای وڵاتەکەی گوت: "بەهۆی بایەکی بەهێزەوە، ئاگرەکە لە ماوەی 2 کاژێردا، 12 کیلۆمەتر بڵاوبووەوە." 
پەرەسەندنی ئاگرەکە، بووەتە هۆی ئەوەی کە بەرپرسانی یۆنان زیاتر لە 200 ئاگرکوژێنەوە، 20 سەرباز، 68 ئامێری ئاگرکوژێنەوە و 16 فڕۆکە بۆ کۆنتڕۆلکرنی ئاگرەکە بەکاربهێنن. 
 
ئاگرەکە بووەتە هۆی ئەوەی کە خەڵکی ناوچەکە ماڵەکانی خۆتان بەجێبهێڵن و روو لە ناوچەکانی دیکەی ئەسینا بکەن و نزیکەی هەزار و 200 منداڵیش لە کەمپە هاوینەییەکانی دەوروبەری ئەسینا رزگارکراون.
 

گوتەبێژی دەزگای ئاگرکوژێنەوەی یۆنان رایگەیاند پۆلیس کەسێکی بە تۆمەتیی کردنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکردووە و گوتی: "پۆلیس کەسێکی بیانی لە باشووری رۆژئاوای ئەسینا کە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەیە، دەستگیرکردووە." 
 
ئەوە لە کاتێکدایە، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما یۆنانی گرتووەتەوە و هەفتەی رابردوو پلەی گەرما لە وڵاتەکە گەیشتە 39 پلەی سیلیزی و بەو هۆیەوەش بەشێک لە هاوینەهەوارەکانی وڵاتەکە داخراون. 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.