رووداو - ئەمریکا
دۆناڵد ترامپ، کاندیدی دیاری کۆماریخوازانی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە، دەڵێت بۆ رێگەگرتن لە هێرشە تیرۆریستییەکان ، پێویستە هەندێک لە مزگەوتەکانی ئەمریکا دابخرێن.
دۆناڵد ترامپ، رایگەیاند: بۆ بەرگریکردن لە هێرشە تیرۆریستییەکان لە ئەمریکا، پێویستە حکومەتی ئەمریکا چاودێریکردن لە سەر مزگەوتەکان چڕتربکاتەوە، تەنانەت هەندێکیان دابخات.
بەگوتەی ترامپ، زۆربەی پلاندانانی هێرشە تیرۆریستییەکان و هاوئاهەنگیکردنەکانیان ، لە ناو ئەو مزگەوتانەدا جێبەجێ دەکرێن.
مانوێل ڤاڵسی سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسایش رایگەیاندووە: دەبێ ئەو مزگەوتانەی فەڕەنسا کە لەگەڵ پێوەرەکانی کۆمارییدا ناگونجێن، دابخرێن.
گوتەکانی ترامپ و ڤاڵس دوای ئەوە دێن کە شەوی هەینی چەند هێرشێک کرانە سەر پاریس و لە ئەنجامدا 129 کەس گیانیان لەدەستدا، کە دواتر داعش بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە راگەیاند و هەڕەشەی کرد کە هێرشی زیاتریش دەکاتە سەر ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ