پێشانگای پیشەسازی مۆسکۆ کرایەوە

18-05-2017
خالید حوسێن
نزیکەی هەزار کۆمپانیا بەشداریان لەو پێشانگایەدا کردووە
نزیکەی هەزار کۆمپانیا بەشداریان لەو پێشانگایەدا کردووە
نیشانەکردن مۆسکۆ
A+ A-

رووداو - مۆسکۆ

پێشانگای نێودەوڵەتی پیشەسازی مۆسکۆ دەستی بە کارەکانی کرد و نزیکەی هەزار کۆمپانیا بەشداریان لەو پێشانگایەدا کردووە.

کۆمپانیا بەشداربووەکانیش بە خستنەڕووی بەرهەمە نوێکانیان کێبڕکێ دەکەن بۆ راکێشانی سەرنجی بەشداربووان.

لەو پێشانگایەش بایەخدانی کۆمپانیاکان بە پیشەسازی رۆبۆت بە باشی هەستی پێدەکرێت و زیرەکترین رۆبۆتەکانیش لەو پێشانگایە نمایشکراون. 

ناتالیا، نوێنەری کۆمپانیا، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئێمە ئامێری هاوتاکردن و پێوانەکردن دروستدەکەین و لێرە نمایشمان کردوون، ئەو ئامێرە لەبوارێکی فراوانی پیشەسازیدا بەکاردێت بەتایبەتی پیشەسازی وزەی ناوەکی و ئەتۆم، بەتایبەتی لەپیشەسازی جەنگدا ناکرێت بەبێ ئەو ئامێرە کاربکرێت، ئەو ئامێرە زۆر بە کاریگەرانە کاری خۆی دەکات و وە بەتەواوی کۆنترۆڵی ئەو ئەرکە دەکات کە پێی دەسپێردرێت".

کۆمپانیا پیشەسازییەکانی جیهان ئێستا بەشێوەیەکی گشتی بایەخدانیان بە پیشەسازی رۆبۆت زیادیکردووە، لەپێشانگای پیشەسازی ئەمساڵی مۆسکۆدا زیرەکترین جۆرەکانی رۆبۆت نمایشکرابوون.

لەساڵی 1984ـوە ئەو پێشانگایە ساڵانە لە مۆسکۆ دەکرێتەوە و زۆربەی ئامێرە پیشەسازییە جیاوازەکان لەخۆدەگرێت، ئەمساڵ جگە لە کۆمپانیاکانی رووسیا، هەریەکە لە کۆمپانیاکانی وڵاتانی ئەڵمانیا، کۆریای باشوور، ئیتاڵیا، چین، سوویسرا، بیلارووسیا و چیک زۆرترین بەشداریان هەبوو.


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە