رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی و ئیلهام عەلیێڤ لە کۆبوونەوەکەیاندا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئازه‌ربايجان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق "له هه‌موو بواره‌كاندا" كرده‌وە و تیشکیان خستە سەر کردنەوەی کۆنسوڵخانەی گشتیی وڵاتەکە لە هەولێر.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا سەبارەت بە کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆککۆماری ئازەربایجان دەڵێت، " له كۆبوونه‌وه‌كى دۆستانه‌ى دووقۆڵيدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئازه‌ربايجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانى و گه‌شتيارى و وزه‌دا و ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارييان بۆ كۆمپانياكانى ئازه‌ربايجان له هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوی عێراق تاوتوێ كرد."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه جه‌خت له گرنگيى كردنه‌وه‌ى كونسلخانه‌يه‌كى گشتيى ئازه‌ربايجان له هه‌رێمى كوردستان كرايه‌وه كه پێشتر بڕيارى لێدراوه و باسى رێكاره‌كان كرا بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوويه‌كى نزيكدا بكرێته‌وه و كار بكات بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌ردوولا."
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیان، بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دوايين رێكار و هه‌نگاوه‌كانى گه‌شتى راسته‌وخۆى ئاسمانيى هه‌ولێر ـ باكو و باكو له‌گه‌ڵ به‌غدا و چه‌ند ناوچه‌يه‌كى ديكه‌ى عێراق و ئاسانكارى بۆ پێدانى ڤيزا و ئاڵوگۆڕى سه‌ردان و شانده‌كانى هه‌ردوولا، خرايه به‌ر باس.
پاشان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ديكه‌دا كه به ئاماده‌بوونى شاندى هه‌ردوولا و به‌شداريى هه‌ڵسووڕێنه‌رى كاروبارى باڵيۆزخانه‌ى عێراق له باكو به‌ڕێوه چوو، "كه‌ناڵه‌كانى په‌يوه‌ندى و رێكاره‌كانى به‌دواداچوونى ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو سه‌رۆك بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان، تاوتوێ كران و بڕيارى پێويستيان له‌باره‌وه درا."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (سێشەممە، 18-7-2023) گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەیدەر عەلیێڤ لە باک‌و و، لەلایەن عەلی ئەحمەدۆڤ، جێگری سەرۆکوەزیرانی ئازەربایجان، هەروەها باڵیۆزی عێراق لە ئازەربایجان و باڵیۆزی ئازەربایجانیش لە عێراق پێشوازیی لێ‌کرا.
سەردانەکە لەدوای ئەوە دێت، لە شوباتی ئەمساڵدا و لەچوارچێوەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی و ئیلهام عەلێیڤ کۆبوونەوە و، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئازەربایجان بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ وڵاتەکەی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ