ئەنجێلینا جولی.. هەرێمی کوردستان پشتگوێخراوە

19-03-2015
دەرباز یونس
نیشانەکردن ئەنجێلینا جولی
A+ A-

رووداو – دەیلی مەیل

ئەنجێلینا جولی، ئەکتەر و نوێنەری نیازپاکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، دڵگرانە لە پشتگوێخستنی ئاوارەکانی سوریا و عێراق کە لە وڵاتانی دونیا بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی ژیان بەسەردەبەن.

چەند رۆژێک پێش ئێستا، ئەنجێلینا جولی، بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "دڵگرانم و دەبێت وڵاتانی دونیا شەرمەزاربن لەوەی کە ئاوارەکانی سوریا و عێراقیان بەم شێوەیە پشتگوێخستووە، کە زۆرینەیان لە وڵاتانی دراوسێ و هەرێمی کوردستانی عێراق دەژین".

جولی، دەشڵێت، "هاوکارییەکان بەشێوەیەکی باش ناگەن بە ئاوارەکان، ئەوان لە دۆخێکی زۆر خراپدا ژیان بەسەردەبەن، داواکارم لە وڵاتانی جیهان هاوکارییەکانی خۆیان بگەیەننە ئەو ناوچانەی کە ئاوارەکانی لێ دەژین".

جولی باس لەوەشدەکات، ئەو تاوانانەی کە لە عێراق و سوریا ئەنجامدەدرێت، ژمارەی ئاوارەکان زیاددەکات.

بەهۆی جەنگی داعش لە عێراق و سوریا، هاوکات جەنگە ناوەخۆییەکانی وڵاتی سوریا، ملیۆنەها هاوڵاتی ئاوارەی وڵاتانی تورکیا و هەرێمی کوردستان و وڵاتانی تری دونیابوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە