سوودانى و سیناتۆرێکى کۆمارییەکان: پێویستە گرژیى سەربازیى ناوچەکە رابگیرێت

19-04-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانى عێراق و لیندسى گراهام، سیناتۆرى ئەنجوومەنى پیرانى ئەمریکا باسیان لە چۆنێتى هەنگاوناون بەرەو پەیوەندیى دوو قۆڵى نێوان هەردوو وڵات کرد. 
 
ئەو گفتوگۆیە لە دیدارێکدابوو لە واشنتنى پایتەختى  ئەمریکا، لە چوارچێوەى ئەو سەردانەى سوودانى بە سەرۆکایەتیى شاندێک بۆ ئەو وڵاتە کردوویەتی.
 
سوودانى و گراهام باسیان لە دۆخى رۆژهەڵاتى نێوەڕاست و جەنگى غەززە کردووە، جەختیان کردووەتەوە کە دەبێت گرژیى سەربازى رابگرێت و ململانێکە کۆتایی پێبهێندرێت.
 
لیندسى گراهام سیناتۆرى پارتى کۆمارییەکانە، نووسینگەى سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، لەو دیدارەدا سیناتۆرەکە ستایشى هەنگاوەکانى عێراق و رێچکەى هاریکاری و هاوبەشی و پەیوەندى دوو قۆڵى ستراتیژى کردووە لەگەڵ ئەمریکا.
 
14ى نیسانی 2024، سوودانى و شاندێکى حکومەتەکەى بە بەشدارى نوێنەرى هەرێمى کوردستان، سەردانى ئەمریکایان کرد، بۆ رۆژى دواتر کۆبوونەوەکانیان دەستیپێکرد، جۆ بایدن، سەرۆکى ئەو وڵاتە و وەزیرانى بەرگرى و دەرەوە، دیارترین ئەو بەرپرسانەى واشنتن بوون کە لەگەڵیاندا کۆبوونەوە.
 
ئامانجى سەردانەکە وەک ئەوەى حکومەتى عێراقى رایگەیاندووە، کاراکردنەوەى رێککەوتنى چوارچێوەى ستراتیژیی نێوانیان و پەرەدانە بە پەیوەندیى دیپلۆماسی، ئابوورى و بازرگانى.
 
ئەوە یەکەمجارە دواى دەستبەکاربوونى سوودانى لە ساڵى 2022، سەردانى ئەمریکا بکات، یەکەمجاریشە لە دواى سێ ساڵ سەرۆکوەزیرانێکى عێراق سەردانى ئەو وڵاتە بکات.
 

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AA/ Kyle Mazza

ترەمپ بۆ رووداو: باشترە ئێران رێککەوتنێکی دادپەروەرانە بکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، باشترە ئێران بە دانوستاندن بگاتە "رێککەوتنێکی دادپەروەرانە" و گوتیشی، 32 هەزار کەس لە ماوەی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی دژی حکومەت، لە ئێران کوژراون