رووداو- ئاژانسەكان
وەزیری دەرەوەی تونس رایگەیاند، حکومەتەکەی بڕیاریداوە دەرگای کونسوڵخانەکەی لە وڵاتی لیبیا دابخات و کارمەندەکانیان بگەڕێنەوە وڵات.
ئەمڕۆ هەینی 19ی حوزیرانی 2015، تەییب باکۆوچ ، وەزیری دەرەوەی تونس هۆکاری داخستنی کونسوڵخانەی وڵاتەكەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە 10 دیپلۆماتکاری وڵاتەکەی هەفتەی رابردوو لە کونسوڵخانەکەیان لە لیبیا، لەلایەن چەند چەکدارێکەوە رفێندران، دواتر ئازادکران و گەڕێندراونەتەوە بۆ تونس.
لە دوای ئەو رووداوەوە تا ئێستا و پاش ئازادکردنیشیان، هیچ کەس و لایەنێک بەرپرساێتی رفاندنی ئەم کارمەندانەی کونسوڵخانەی تونسیان لەئەستۆ نەگرتووە، بەڵام ئازادکردنیان پاش ئەوە دێت کە دادگای تونس بڕیاریدا ئەو لیبییانەی لە وڵاتەکەی دەستگیرکراون، وەک تیرۆریست مامەڵەیان لەگەڵ بکات و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ