گالەری

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
10 Photos
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
رووداو دیجیتاڵ
 
لە ساڵی 2026دا (1447ی کۆچی)، مانگی رەمەزان لە ئێوارەی رۆژی سێشەممە، 17-2-2026 دەستیپێکرد، و یەکەم رۆژی رۆژووگرتن لە زۆربەی وڵاتانی جیهان وەک عێراق، سعودیە، ئیمارات و قەتەر، کەوتە رۆژی چوارشەممە، 18ی مانگی شوبات.
 
بەهۆی جیاوازیی بینینی مانگەوە، بەرواری دەستپێکردن لە هەندێک شوێن جیاوازە؛ بۆ نموونە لە وڵاتانی هیندستان و باشووری ئاسیا، رۆژووگرتن یەک رۆژ درەنگتر و لە 19ی شوباتەوە دەستیپێکردووە. لە بەریتانیا و ئەمریکای باکووریش زۆربەی موسڵمانان شوێن بینینی مانگ لە سعودیە یان حیساباتی فەلەکی دەکەون و لە 18ی شوباتەوە دەستیان بە رۆژووگرتن کردووە.
 
ساڵی 2026 بە ساڵێکی بێهاوتا دادەنرێت بەهۆی کۆبوونەوەی چەندین بۆنەی ئایینی و کولتووری گەورە لە هەمان هەفتەدا، مانگی رەمەزان، سەری ساڵی چینی و چوارشەممەی خۆڵەمێش (دەسپێکی رۆژووی مەسیحییەکان - Lent) پێکەوە دەستیانپێکرد.
 

وێنەکان: AFP