ئەمڕۆ خۆر دەگیرێت

20-03-2015
رووداو @Rudawkurdish
رووداو
رووداو
نیشانەکردن خۆرگیران
A+ A-

 رووداو - هەولێر

لە پڕێکدا ئاسمان تاریک دادێت و باڵندەکان لە چریکاندن دەوەستن وەکو ئەوە وایە جیهان یەکپارچە ببێتە ئەنگوستە چاو، بەمەش دەگوترێت خۆرگیران.


 لە ساڵی ٢٠١٠ لە ناوچەی کایفینگ لە چین دیاردەی خۆرگیران روویدا و دەیان وێنەگر لەم ناوچەیەوە وێنەی دیاردەی خۆرگیرانیان دەگرت.
 
خۆرگیرانەکەی ئەمڕۆ هەینی، بە شێوەیەکی رێژەیی دەبێت لە باکووری ئەفریقا چەند وڵاتێکی ئەوروپا و هەروەها  باکوورو رۆژهەڵاتی ئاسیا.
 
بە پێی ئاژانسی ناسا دیاردەی خۆرگیران دیاردەیەکی نامۆ نییە، بەڵکو ساڵانە روودەدات. جگە لە خۆرگیران، مانگگیرانش روودەدات، ناسا پێشبینیدەکات لە چەند مانگی داهاتووشدا دووجار دیاردەی مانگگیران ببینین.

خۆرگیرانی ئەمڕۆ لە هەندێک وڵاتدا بە تەواوەتی دەبینرێت لە هەندێکی دیکەش بە شێوەیەکی رێژەیی.

بەهۆی ئەوەی هەندێک وڵاتی وەکو: ئەڵمانیا زۆر پشت بە وزەی خۆر دەبەستن بۆیەکاریگەری لەسەر ئەڵمانیا دەبێت، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا رایانگەیاندووە، کە ئامادەکاری باشیان کردووە بۆ ئەوەی خۆرگیران کاریگەری لەسەر وزە نەبێت.

هەندێک  لە ئەوروپییەکان بە شادییەوە ئامادەسازی بۆ خۆرگیران دەکەن. ساڵی ١٩٩٩  خۆرگیران بە تەواوەتی لە ئەوروپا روویدا، بەڵام ئەمساڵ بەشێوەیەکی رێژەیی دەبێت  و چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵی ٢٠١٦ جارێکی دیکە ئەوروپییەکان خۆرگیرانی تەواو ببینن.   

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە