سەربازێکی ئیسرائیلی 'بێڕێزی' بە پەیکەرێکی کریستیانەکان دەکات و دەیشێوێنێت

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وێنەی سەربازێکی ئیسرائیلی بڵاوبووەتەوە بێڕێزی بە پەیکەرێکی کریستیانەکان دەکات، ئیسرائیل پشڕاستی دەکاتەوە و دەڵێت، رووداوەکە لە باشووری لوبنان بووە و بە "لە بەهای ئێمە دوورە" دەیبینن.
 
رۆژی دووشەممە، 20ی نیسانی 2026، سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، دوای لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتایی دەرکەوتووە ئەو وێنەیە لە باشووری لوبنان گیراوە. سوپا ئاماژەی بەوە کرد، "رەفتاری ئەو سەربازە بە تەواوەتی لەگەڵ ئەو بەهایانە ناگونجێت کە لە هێزەکانمان چاوەڕوان دەکرێت."
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، رووداوەکە لە لایەن فەرماندەیی باکوورەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت و رێکاری یاسایی و سەربازیی پێویست بەرامبەر هەموو ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە تێوەگلاون.
 
لە وێنەکەدا دەردەکەوێت سەربازێکی سوپای ئیسرائیل پەیکەرێکی پەیامبەر عیسای بەرداوەتەوە و بە کوتەک لێیدەدات و دەیشێوێنێت.
 
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، کار دەکەن بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی ناوچەکە تاوەکو پەیکەرەکە بگێڕنەوە شوێنی خۆی و چاکی بکەنەوە.
 
لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان تەنیا بۆ تێکدانی ژێرخانی "تێرۆریستیی حیزبوڵڵایە" و "هیچ مەبەستێکیان نییە زیان بە دامەزراوە مەدەنییەکان، باڵەخانە ئایینییەکان و هێما ئایینییەکان بگەیێنن."
 
رۆژی 2ی ئادار، لە تۆڵەی کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی ئێران لە ئەنجامی بۆردوومانێکی ئیسرائیل-ئەمریکا بۆ سەر تاراندا، حیزبوڵـڵای لوبنان بە مووشەک هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و ئەویش بە بۆردوومان و هێرشی زەوینی وەڵامیدایەوە. le 07-04-2026 ئاگربەستێکی 10 رۆژە بۆ جەنگەکە راگەیێندراوە، بەڵام روون نییە جەنگەکە دەستپێدەکاتەوە یان نا. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کۆچبەر لە بەلجیکاوە دەچنە بەریتانیا

قاچاخچییەکان بەلجیکا وەک رێگەیەکی نوێ بۆ گەیشتن بە بەریتانیا بەکاردەهێنن

پۆلیسی بەلجیکا رایدەگەیێنێت، کەناراوەکانی وڵاتەکەیان بووەتە رێگەیەکی سەرەکی بۆ کۆچبەری نایاسایی بەرەو بەریتانیا و لەم ساڵدا ژمارەی ئەو بەلەمانەی کۆچبەران دەگوازنەوە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.