کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کێڵگەیەکی نەوت لە کەرکووک . وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

کێڵگەیەکی نەوت لە کەرکووک . وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

ئابووری

سۆمۆ داوا لە کۆمپانیاکان دەکات نەوتی هەرێمی کوردستان نەکڕن

ئاسۆ فیشەگی

ئاسۆ فیشەگی

20-09-2022
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئاسۆ فیشەگی
ئاسۆ فیشەگی20-09-2022

بابەتی پەیوەندیدار

بەهای دینار بەرزبووەوە؛ 100 دۆلار بۆ 167 هەزار و 900 دینار دابەزی
ئابووری22-11-2026

بەهای دینار بەرزبووەوە؛ 100 دۆلار بۆ 167 هەزار و 900 دینار دابەزی

لە کرماشان یەکەمین بازاڕچەی فرۆشتنی کاڵا بە مایەی خۆی دەکرێتەوە
ئابووری22-11-2026

لە کرماشان یەکەمین بازاڕچەی فرۆشتنی کاڵا بە مایەی خۆی دەکرێتەوە

لە دوو رۆژدا نرخی مسقاڵێک زێڕ 42 هەزار دینار بەرزبووەوە
ئابووری22-11-2026

لە دوو رۆژدا نرخی مسقاڵێک زێڕ 42 هەزار دینار بەرزبووەوە

رووداو - هەولێر

بەڕێوەبەری کۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی خاوی عێراق ناسراو بە سۆمۆ رایگەیاند، داوایان لە کۆمپانیا جیهانییەکان کردووە نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان نەکڕن، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ناچارە بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی جێبەجێ بکات.
 
عەلا یاسری، بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ، شەوی رابردوو 19/9/2022، بە ئاژانسی فەرمیی هەواڵەکانی عێراقی راگەیاند: بەپێی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی هەموو ئەو گرێبەستانەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان واژووی کردوون بۆ دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت "پووچەڵن".
 
عەلا یاسری گوتی: "وەزارەتی نەوت رێکاری گرتووەتەبەر بۆ گواستنەوەی ئەم دۆسیەیە بەتەواوەتی [دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان] بۆ ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم هەنگاوەی لا پەسەند نەبوو، بۆیە وەزارەتی نەوت رێکاری یاسایی گرتەبەر".
 
بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت: حکومەتی هەرێمی کوردستانیش "ناچارە" بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی جێبەجێ بکات. دەشڵێت: "کۆمپانیای سۆمۆ داوای لە هەموو کۆمپانیا جیهانییەکان کردووە نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان نەکڕن".
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە ساڵی رابردوو هەرێمی کوردستان، رۆژانە نزیکەی 420 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردە کرد، بەڵام ئەمساڵ بڕی هەناردەی رۆژانەی دابەزیوە بۆ 355 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
 
بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت: "حکومەتی هەرێمی کوردستان نەوتی خاو بە نرخێکی کەمتر دەفرۆشێت بەراورد بە نرخی فرۆشتنی نەوت لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە، جیاوازیی نێوان هەردوو نرخەکە 16 بۆ 20 دۆلار دەبێت بۆ هەر بەرمیلێک".
 
دادگەی فیدراڵیی عێراق لە 15-2-2022 بڕیاری دا کە یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان نادەستوورییە. دادگەکە هەروەها بڕیاری دا کە دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستان تێکڕای نەوتی بەرهەمهێندراوی خۆی رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بکات.
 
دادگەکە هاوکات مافی دایە وەزارەتی نەوتی عێراق لە یاسایی، راستی و دروستی گرێبەستە نەوتییەکان و گرێبەستە گازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان و کۆمپانیا بیانییەکان بکۆڵێتەوە. 
 
لە بەرامبەردا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی بە سیاسی ناودەبات و بە تێکڕا رەتیدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

بەهای دینار بەرزبووەوە؛ 100 دۆلار بۆ 167 هەزار و 900 دینار دابەزی
ئابووری22-11-2026

بەهای دینار بەرزبووەوە؛ 100 دۆلار بۆ 167 هەزار و 900 دینار دابەزی

لە کرماشان یەکەمین بازاڕچەی فرۆشتنی کاڵا بە مایەی خۆی دەکرێتەوە
ئابووری22-11-2026

لە کرماشان یەکەمین بازاڕچەی فرۆشتنی کاڵا بە مایەی خۆی دەکرێتەوە

لە دوو رۆژدا نرخی مسقاڵێک زێڕ 42 هەزار دینار بەرزبووەوە
ئابووری22-11-2026

لە دوو رۆژدا نرخی مسقاڵێک زێڕ 42 هەزار دینار بەرزبووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە