رووداو دیجیتاڵ
بە بەشداریی هەزاران کەس رۆژی جیهانیی یۆگا لە هیندستان بەڕێوەچوو، کە ساڵانە لە 21-06-2023دا دەکرێت. لەم رۆژەدا خەڵک لەڕووی فیزیکی، دەروونی و رۆحییەوە یۆگا ئەنجام دەدەن.
رۆژی 11-12-2014 نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی رۆژی 21ی حوزەیرانی هەموو ساڵێکی وەکو رۆژی جیهانیی یۆگا ناساند.
ئامانج لە دیاریکردنی ئەو رۆژەش، وەکو نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی خەڵکە لە قازانجەکانی ئەنجامدانی یۆگا.