گەرما رەز و باخەکانی دوورگەیەکی ئیتاڵیای پووکاندووەتەوە و گەشتیاری لێ بڕیوە

21-07-2023
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
رەز و باخەکانی دوورگەی ساردینیای ئیتاڵیا بەسەختی کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی شەپۆلی گەرما
رەز و باخەکانی دوورگەی ساردینیای ئیتاڵیا بەسەختی کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی شەپۆلی گەرما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

خاتوو پاتریزیا لە ئەمسەر تاوەکو ئەوسەری رەزەکەی بکات، بە ئاسانی هێشووە ترێییەکی ساخ نادۆزێتەوە، چونکە رەز و باخەکانی دوورگەی ساردینیای ئیتاڵیا بەسەختی کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی شەپۆلی گەرما.
 
خاتوو پاتریزیا لوسیانی، جووتیارە و دەڵێت، "ئێمە ئەو کارە دەکەین لەبەر ئەوەی راهاتووین لەگەڵی، بەڵام پڕە لە ئاڵنگاری."
 
ساردینیا دوورگەیەکی خاوەن 2000 کیلۆمەتری کەناراوی پڕ لە گەشتیار بووە، لە ساڵی 2022 زیاتر لە 6 ملیۆن گەشتیار سەردانیان کردووە. 
 
ئێستا بەهۆی پلەی گەرمیی 47ی سیلیزی، چۆڵ بووە لە گەشتیار و تەنانەت خەڵکەکەشی لەو کەشە بێزارن.
 
گەرماکەی سارینیا بەشێکی بچووکە لەو شەپۆلە گەرمییەی کە زۆربەی ناوچەکانی جیهانی گرتووەتەوە و نەتەوە یەکگرتووەکانیش هۆشداری دەدات لەوەی مانگەکانی تەممووز و ئاب چارەنووسسازن و مەترسی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ دروستدەکەن.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مایک واڵتز، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان

مایک واڵتز: ترەمپ بڕیاردەدات چ شتێک بە ئاگربەست هەژمار دەکرێ

مایک واڵتز، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ "هەموو دەرفەتێک" دەداتە دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران پێش ئەوەی فەرمانی دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکان بدات. ئەمەش لە کاتێکدایە هەردوو وڵات دوای راگەیاندنی ئاگربەستیش، هێشتا تەقە لە یەکدی دەکەن.