ناوەندی فەلەکناسیی میسر یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی دیاریکرد

21-12-2025
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەپێی لێکدانەوە فەلەکییەکانی ناوەندێکی فەلەکناسیی میسری، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ساڵی 2026 لە 18ی شوباتدا دەبێت.

ناوەندی نیشتمانیی میسری بۆ توێژینەوە فەلەکی و جیۆفیزیکییەکان پێشبینی دەکات، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ساڵی 2026 بکەوێتە رۆژی چوارشەممە، رێککەوتی 18ی شوبات، بڕیاریشە ئێوارەی رۆژی سێشەممە، 17ی شوباتی 2026، چاودێری بینینی مانگ بکرێت بۆ راگەیاندنی فەرمی و شەرعیی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان.
 
سەبارەت بە مانگی رەجەب، لێکدانەوە فەلەکییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، یەکشەممە، 21ی کانوونی یەکەمی 2025، یەکەم رۆژی ئەو مانگەیە. هەروەها "رۆژە سپییەکان" کە زۆرینەی موسڵمانان تێیدا بەڕۆژوو دەبن، دەکەونە ئەم رێککەوتانە:
 
• هەینی، 2ی کانوونی دووەمی 2026
• شەممە، 3ی کانوونی دووەمی 2026
• یەکشەممە، 4ی کانوونی دووەمی 2026
 
لە راپۆرتەکەی ناوەندی نیشتمانیی میسری بۆ توێژینەوە فەلەکی و جیۆفیزیکییەکان جەخت کراوەتەوە، ئەم وادانە لە رووی زانستی و فەلەکییەوە دیاری کراون و بڕیاری کۆتایی لای ناوەندە ئایینییە فەرمییەکان دەبێت دوای بینینی مانگ.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆکی ئیتاڵیا، وەزیرانی بەرگری و دەرەوەی ئەو وڵاتە

سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ رۆما دەبێتە رۆژەڤی میدیای ئیتاڵیا

سەردانە فەرمییەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ رۆما و کۆبوونەوەی لەگەڵ سێرجیۆ ماتارێلا، سەرۆککۆماری ئیتاڵیا، بووەتە جێی بایەخی میدیا و ئاژانسە فەرمییەکانی ئەو وڵاتە و بە گرنگییەوە تیشک دەخەنە سەر پێگەی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا