مالیزیا.. دوایین زانیاری لەبارەی فڕۆکە ونبووەکە

22-03-2014
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن مالیزیا فڕۆکە
A+ A-

رووداو- ئاژانسەکان

وەزیری گواستنەوەی مالیزیا رایگەیاندووە، سەتەلایتی چین خاڵێكی گەورەی لە باشووری زەریای هیندی بەدیکردووە، كە گومان دەكرێت پارچەی فڕۆكە ونبووەكە بێت.

هیشامەدین حوسێن، وەزیری گواستنەوەی مالیزیا راگەیاندووە، كەوا سەتەلایتی چین تەنێكی گەورەی لە باشووری زەریای هیندی بەدیكردوە، کە 22.5 مەتر بە 13 مەترە، گەورەیی قەبارەی ئەو تەنە بووەتە هۆی دروستكردنی گومان لای لێكۆڵەرەوەكان، بەوەی، كە ئەو تەنە پارچەی فرۆكەكەیە. بۆیە بڕیارە كەشتی تایبەتی زەریا بنێرین، تاوەكو لێكۆڵینەوە لەو تەنە بكەن، تا بزانن كە ئایا ئەوە پارچەی فرۆكەكەیە یاخود نا".

هیشامەدین حوسێن هەروەها رایگەیاند، تائێستا ئەوە دواین شتە لەبارەی فڕۆكە ونبووەكەوە زانرابێت و لەوە زیاتر هیچ زانیاریەك لەبارەی ئەو تەنەوە نیشان نەدراوە، "بەڵام هیوادارین لەدوای ئەم هەموو گەڕانەدا، هەواڵێکمان لەسەر ئەو فڕۆكەیە دەست بكەوێت".
 
فڕۆکە مالیزییەکە، کە کە جۆری MH370 بوو، لە 8ی مارسەوە پاش ئەوەی لە كوالالامپور دەرچوو، دوای یەك كاژێر لە دەرچوونی دیار نەماوە و تاوەکو ئیستا تیمەکانی 26 وڵات  بەردەوامن لەگەڕان بەدوای ئەم فڕۆكەیەدا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە