گالەری

22-06-2019
16 Photos
رووداو @Rudawkurdish

ساڵانە لە 21ـی حوزەیران کاتێک خۆر دەگاتە بەرزترین ئاست، خەڵکی لەزۆر شوێنی جیهان سەردانی شوێنەواری مێژووی ستۆنهێنج لە ئینگلتەرا دەکەن بۆئەوەی دیمەنی هەڵهاتنی خۆر لەنێوان بەردەکانی ستۆنهێنجەوە تۆماربکەن. 

هەڵهاتنی خۆر لەنێوان بەردەکانەوە دیمەنێکی ناوازە دەبەخشێت، ئەوەش هێشتا پرسیارە لەلای زانایان و خەڵکیش، ئایا ئەوانەی ئەو بەردانەیان داناوە بە مەبەست بیریان لەوە کردووەتەوە بەو شێوەیە دایبنەن یان ئەوەی تەنها رێککەوتێکە. 

ئەوانەی سەردانی ستۆنهێنج دەکەن بۆ ئاهەنگگێڕان، بەشێکیان بەهۆی خۆشەویستییان بۆ خۆر و هاتنی وەرزی هاوینە، بەشێکیشیان بە بۆنەیەکی گرنگی دادەنێن وەکو درێژترین رۆژی ساڵ.