ئەڵمانیا هەنگاو بۆ وەستاندنی چوونی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەی دەنێت

22-09-2023
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
ژمارەیەکی بەرچاو لەو کۆچبەرانەی دەگەنە ئەوروپا، ئامانجیان ئەڵمانیایە و لەوێ داوای مافی پەنابەری دەکەن
ژمارەیەکی بەرچاو لەو کۆچبەرانەی دەگەنە ئەوروپا، ئامانجیان ئەڵمانیایە و لەوێ داوای مافی پەنابەری دەکەن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەڵمانیا لەڕێگەی تووندکردنی سنوورەکانیەوە هەوڵی رێگریکردن لە چوونی پەناخوازان بۆ وڵاتەکەی دەدات.
 
مارکوس زودە، سەرۆکوەزیرانی باڤاریا دەڵێت، "دەڵێین بەڵێ بۆ مرۆڤایەتی، بەڵام دەڵێین نەخێر بۆ کۆچبەری نایاسایی. پێمان وایە پێویستمان بە گۆڕانێک لە ئەڵمانیا هەیە. زۆر سەرسامین بەوەی کە هیچ کاردانەوەیەکی راستەقینە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە نییە."
 
تاوەکو 18ی ئەیلوول، 194611 کۆچبەر چوونەتە وڵاتانی ئەوروپا، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو بەگشتی 189620 کۆچبەر چووبوونە وڵاتانی ئەو کیشوەرە.
 
زیادبوونی کۆچبەران ئاڵنگارییەکی گەورەی بۆ وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا، بەتایبەتی بەریتانیا، دروستکردووە.
 
یاشیم هێخمان، وەزیری ناوخۆی هەرێمی باڤاریا ئاماژە بەوە دەکات، "ئەگەر هەزار ئەفسەری دیکە بنێرم بۆ سەر سنوور، ئەوا تاوانباری زیاتر، قاچاخچی و کۆچبەری نایاسایی دیکە دەدۆزمەوە. بۆیە پێویستە هەنگاوەکان زیاتر بکرێن. ئەوە پەیوەستە بە سنوورەکانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپاوە. پێویستە ئەو کارە لە کەناراوەکانی یۆنان، سنوورەکان لەگەڵ تورکیا، ئیتاڵیا و ئیسپانیا بکرێت، کە کۆچبەری نوێ لێیانەوە دەگەن."
 
ژمارەیەکی بەرچاو لەو کۆچبەرانەی دەگەنە ئەوروپا، ئامانجێکیان ئەڵمانیایە و لەوێ داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن.
 
لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 162 هەزار پەناخواز داوای مافی پەنابەرێتییان لە ئەڵمانیا کردووە. ژمارەکە ساڵی رابردوو 244 هەزار و 132 کەس بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە