ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكەی تونس راگەیێندرا

22-12-2014
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن تونس
A+ A-

رووداو- تونس

کەمتر لە 24 کاژێر دوای تەواوبوونی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تونس، کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی راگەیاند.

بەپێی ئەنجامەكان ئەلباجی قاید سبسی نزیکەی ٥٦% ی دەنگەکانی بەدەستهێناون و مستەفا مونسیف مەرزوقیش ٤٤% دەنگەکان، بەمشێوەیە سبسی بۆ ماوەی پێنچ ساڵی داهاتوو دەبێتە سەرۆکی وڵات.

لە مانگی رابردوودا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی, پارتی نیدا کە سبسی سەرۆکایەتی دەکات توانی ٨٧ کورسی بەدەستبهێنێت، هاوکات بزووتنەوەی نەهزەی ئیسلامی ٦٨ کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنان. کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی زۆرتر لە ٦٠% بووە.

ئەلباجی قاید سبسی لەسەردەمی زەینول عابدین بن عەلی سەرۆکی پەرلەمان بوو و تەمەنی ٨٨ ساڵە، ئیسلامییەکان نیگەرانی ئەوەن سەرکەوتنی پارتی نیدا و سەرکەوتنی سبسی رژێمی عابدین بەشێوەیەکی دیکەو بە ناوێکی دیکە بگەڕێتەوە.          

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە