بەتۆمەتی دزینی 2 هەزار ستیان دەستگیرکرا

22-12-2014
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن ستیان
A+ A-

رووداو- دەیلی ستار

پیاوێکی چینی کە بە تانگۆ ناسراوە، دانیشتووی شارۆچکەی یۆلینە لە پارێزگای گوانگیشی، ئەو خولیایەکی سەیری هەبووە بۆ دزینی ستیانی ژنان و  زیاتر لەساڵێک سەرقاڵی ئەو کارە بووە.


تانگۆ ستیانەکان لە سەقف سانەوی خانووەکەی دەشارێتەوە و بەهۆی گرانی کێشی ئەو ستیانانە سەقف سانەوییەکە دادەڕوخێت و ئاشکرادەبێت، دوای گەیشتنی پۆلیس سەرجەم جۆری ستیانەکان لە هۆڵی باڵەخانەکەدا پێشاندەدەن.

تانگۆ ستیانی 750 ماڵە دراوسێکانی دزیون، ئەو ماوەی ساڵێک سەرقاڵی ئەو کارەبووە و سەرەتا ستیانی سەربانەکانی دزیون و دواتر دەرگای ماڵانیشی کردووەتەوە.

تانگۆ بە پۆلیسی راگەیاندووە کە ئەو هەر لە منداڵییەوە گرفتێکی دەروونی هەیە و ئاگای لەخۆی نەبووە لەبەرچی ئەو هەموو ستیانەی دزیون، پۆلیسی شارۆچکەی یۆلینیش دەڵێت ''تانگۆ زیاتر لە دوو هەزار ستیانی لە خانووەکەی شاردوونەتەوە، بەهۆی زۆری کێشیشیانەوە ئەو ستیانانە کەوتوون''.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە