کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

یادی ئەنفال لە لەندەن کرایەوە؛ هەوڵ بۆ ناساندنی وەک جینۆساید دەدرێت

سیروان جەلال

سیروان جەلال

23-04-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیروان جەلال
سیروان جەلال23-04-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حووسییەکان: لە هێرشێکی سعودیەدا بۆ سەر یەمەن 25 کەس کوژراون
جیهان24-11-2026

حووسییەکان: لە هێرشێکی سعودیەدا بۆ سەر یەمەن 25 کەس کوژراون

کاریگەریی ئێل نینۆ لەسەر کەشوهەوای جیهان؛ 'ناوچەی جیاواز تووشی وشکەساڵی و لافاو دەکات'
جیهان24-11-2026

کاریگەریی ئێل نینۆ لەسەر کەشوهەوای جیهان؛ 'ناوچەی جیاواز تووشی وشکەساڵی و لافاو دەکات'

گەڕانەوە چاوەڕواننەکراوەکەی جێنسن هوانگ بۆ ئێنڤیدیا بازاڕەکانی جیهان دەبووژێنێتەوە
جیهان23-11-2026

گەڕانەوە چاوەڕواننەکراوەکەی جێنسن هوانگ بۆ ئێنڤیدیا بازاڕەکانی جیهان دەبووژێنێتەوە


رووداو دیجیتاڵ

سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان رایدەگەیێنێت، لە نێو بینای پارێزگای لەندەن یادی تاوانی ئەنفال کرایەوە و ئامانج لێی گەیاندنی دەنگی مەزڵوومییەتی گەلی کوردە بە جیهان، تاوەکو بەریتانیا ئەو تاوانە بە جینۆساید بناسێنێت.
 
رۆژی پێنجشەممە، 23ـی نیسانی 2026، ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، "رێورەسمی یادی ئەنفال لە لەندەن بە هەوڵی سەرباز بەرزنجی، پارێزگاری پێشووی ناوچەی لامبێس بەڕێوەچوو، کە تێیدا ژمارەیەک کەسایەتیی بیانی ئامادەی بوون."
 
پوورکەریم ئاماژەی بەوە کرد، لەو پارێزگایەدا دوو مۆنیۆمێنت بۆ ئەنفال و هەڵەبجە دانراون و هەموو ساڵێک لە ساڵیادی ئەو تاوانانەدا لەوێ یاد دەکرێنەوە. گوتیشی: "ئامانجمان ئەوەیە ئەم پرسە بە جیهانی بکرێت و حکومەتی بەریتانیا وەک جینۆساید بیناسێنێت."
 
بەپێی گوتەی سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان، بڕیارە سبەی 24ـی نیسان، رێورەسمێکی دیکە بۆ ساڵیادی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ بەڕێوە دەچێت و تێیدا داوا دەکرێت تاوانەکە وەک جینۆساید و پاکتاوی نەتەوەیی بناسێندرێت.
 
ئەنفال 
 
زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی و جینۆساید بوو کە لە ساڵی 1988 لە لایەن رژێمی بەعسی عێراقەوە دژی گەلی کورد ئەنجامدرا. ئەم تاوانە بە 8 قۆناخ بەڕێوەچوو و تێیدا نزیکەی 182 هەزار مرۆڤی بێتاوان بێسەروشوێن و شەهید کران، هەروەها زیاتر لە 5 هەزار گوند وێران کران. ئامانجی رژێمی پێشوو لەم هەڵمەتە، سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی و تێکدانی ژێرخانی ئابووری و کۆمەڵایەتیی کوردستان بوو.
 
کیمیابارانی هەڵەبجە
 
لە 16ـی ئازاری 1988، فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی بەعس شاری هەڵەبجەیان بە گازی ژەهراوی و چەکی کیمیایی (گازی خەردەل و سارین) بۆردوومان کرد. لەم کارەساتە مرۆییەدا زیاتر لە 5000 هاووڵاتیی سڤیل لە ماوەیەکی زۆر کورتدا شەهید بوون و نزیکەی 10 هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون. ئەم تاوانە وەک یەکێک لە گەورەترین هێرشە کیمیاییەکان دژی
خەڵکی سڤیل لە مێژووی نوێدا دەناسرێت.
 
بۆردوومانکردنی قەڵادزێ
 
24ـی نیسان لە 24ـی نیسانی 1974، رژێمی عێراق بە فڕۆکەی جەنگی شاری قەڵادزێی بۆردوومان کرد. ناوەندە زانستییەکان و خەڵکی سڤیل بوونە ئامانجی هێرشەکە. لەم رووداوەدا سەدان قوتابی و هاووڵاتی شەهید و بریندار بوون.



بابەتی پەیوەندیدار

حووسییەکان: لە هێرشێکی سعودیەدا بۆ سەر یەمەن 25 کەس کوژراون
جیهان24-11-2026

حووسییەکان: لە هێرشێکی سعودیەدا بۆ سەر یەمەن 25 کەس کوژراون

کاریگەریی ئێل نینۆ لەسەر کەشوهەوای جیهان؛ 'ناوچەی جیاواز تووشی وشکەساڵی و لافاو دەکات'
جیهان24-11-2026

کاریگەریی ئێل نینۆ لەسەر کەشوهەوای جیهان؛ 'ناوچەی جیاواز تووشی وشکەساڵی و لافاو دەکات'

گەڕانەوە چاوەڕواننەکراوەکەی جێنسن هوانگ بۆ ئێنڤیدیا بازاڕەکانی جیهان دەبووژێنێتەوە
جیهان23-11-2026

گەڕانەوە چاوەڕواننەکراوەکەی جێنسن هوانگ بۆ ئێنڤیدیا بازاڕەکانی جیهان دەبووژێنێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە