بەهۆی بۆردوومانی رووسیا بۆ سەر ئۆدێسای ئۆکراینا کەنیسەیەک خاپووربوو

23-07-2023
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
ئەو کەنیسەیەی کە بەشێکی بەهۆی بۆردوومانی رووسیاوە خاپووربووە. وێنە: رووداو
ئەو کەنیسەیەی کە بەشێکی بەهۆی بۆردوومانی رووسیاوە خاپووربووە. وێنە: رووداو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

کەنیسەیەکی ئۆردتۆدۆکسەکان لە سەنتەری شاری ئۆدێسای ئۆکراینا لە ئاکامی هێرشی مووشەکیی رووسیا بەشێکی زۆری خاپووربوو. 
 
ئارچدیکۆن ئەندری، کەسایەتییەکی ئایینییە و دەڵێت: بەرەبەیانیی ئەمڕۆ مووشەکێکی کروزی ئۆنێکس لە بەشی راستی کەنیسەکە کە سەنتەری کەنیسەکەیە خرایە خوارەوە، ساچمەی مووشەکەکە بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لەو سەری کەنیسەکەوە. گرینگترین بەشی کەنیسەکە بە تەواوی وێرانبووە. 
 
سێ باڵەخانە لە نزیک لە شوێنی بۆردوومانەکە کە شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکە زیانیان پێگەیشتووە. 
 
لیودمیلا ڤاسیوک، دانیشتوویەکی ئۆدێسایە دەڵێت: نزیک کاژێر 01:00 دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوە هاتە سەر مۆبایلەکەم، بەڵام زۆر سەرنجم نەدایە، دواتر دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز هات، دواتر لە کاتی تەقینەوەی دووەم لە ماڵەوە چوومە دەرەوە و بینیم چۆن کەنیسەکە ئاگری گرتووە و دەرەوە پڕبوو لە پاشماوەی جامی شکاو.
 
بەپێی زانیارییەکان، بەرەبەیانیی رۆژی یەکشەممە 23ـی تەممووز، 19 مووشەک ئاراستەی شاری ئۆدێسا کراون، نۆیان بە سیستمی بەرگریی ئۆکراینا خراونەتە خوارەوە و 10یان شوێنە جیاوازەکانی پێکاوە. 
 
لانیکەم 25 شوێنەوار و باڵەخانە زیانیان پێگەیشتووە. ئیرینا کازمێرچوک، دانیشتوویەکی دیکەی ئۆدێسایە و دەڵێت: لە ماڵەوە بووم دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز هات و من شۆک بووم، هەموو ماڵەکە دەلەرزی وەکو بوومەلەرەزە وابوو. گوتم تەواو من مردم هەموو جەستەم دەلەرزی، دواتر هاتمە دەرەوە بینیم هەموو شتێک وێرانبووە. 
 
بەهۆی بۆردوومانەکانی بەرەبەیانیی یەکشەممە 23-07-2023 لە شاری ئۆدێسا کەسێک کوژرا و 19 کەسی دیکە بریندارن کە چواریان منداڵن. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 یوون سووک یۆل، سەرۆکی کۆریای باشوور ل. وێنە: AP

لە پەرلەمانی کۆریای باشوور دەنگ بۆ لێپرسینەوە لە سەرۆکی وڵات دەدرێت

لە پەرلەمانی کۆریای باشوور دەنگدان بۆ لێپرسینەوە لە سەرۆکی وڵات دەستیپێکرد، ئەوەش دوای ئەوە دێت، کە هەفتەی رابردوو، سەرۆکی وڵات باری لەناکاوی لە وڵاتەکەی راگەیاند و دەسەڵاتی مەدەنی بەشێوەیەکی کاتی هەڵپەسارد.