نیپاڵ.. بەڕێوەبەرێکی گووگڵ لە بومەلەرزەکەدا گیانی لەدەستدا

26-04-2015
ئەحمەد تەڵعەت
نیشانەکردن نیپاڵ بوومەلەرزە
A+ A-

رووداو - ئاژانسەکان


دان فرایدنبێرگ، یەکێک لە بەڕێوەبەرەکانی  کۆمپانیای گوگڵ لەنێو ئەو کەسانەدایە، کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی نیپاڵ گیانیان لەدەستدا.

گووگڵ گیانلەدەستدانی فرایدنبێرگی پشتڕاستکردووەتەوە کە وەک بەڕێوەبەری تایبەتمەندییەکان لە کۆمپانیاکە کاری کردووە و لە گەشتێكدابوو بۆ نیپاڵ و هەوڵیداوە بەسەر لوتکەی ئەڤرێست بکەوێت، بەڵام بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەو وڵاتە بەفری چیاکە داڕماوە و فرایدنبێرگ،  گیانی لەدەستداوە.

هاوکات سۆفیا بوش، هاوڕێی ئەو بەڕێوەبەرەی گووگڵ کە لەدوا وێنەدا پێکەوە دەردەکەون، لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گیانلەدەستدانی فرایدنبێرگ-ی راگەیاندووە و دەڵێت "یەکێک لە بەخشندەترین هاوڕێم لەدەستدا" .

رۆژی شەممە 25ی نیسان بوومەلەرزەکەیەک بەگوڕی 7.8  بە پلەی رێختەر نیپاڵی هەژاند و بەهۆیەوە زیاتر لە 1805 کەس گیانیان لەدەستداوە و  هەزارانی  دیکەش برینداربوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە