رووداو سەردانی گوندەکەی عومەر بەشیر دەکات

26-04-2019
بەشێک لەو هاوڵاتیانەی قسەیان بۆ رووداو کرد بەباشی باسی عومەر بەشیر ناکەن
بەشێک لەو هاوڵاتیانەی قسەیان بۆ رووداو کرد بەباشی باسی عومەر بەشیر ناکەن
نیشانەکردن گوندەکەی عومەر بەشیر سوودان
A+ A-


رووداو - سوودان

نێردراوی رووداو بۆ سودان سەردانی گوندەکەی عومەر بەشیر دەکات و دانیشتوانی گوندەکەی لەبارەی خەسڵەتەکانی ئەو سەرۆکە لەکارلادراوە دەدوێنێت. 

عومەر بەشیر، سەرۆکی لەکارلادراوی سوودان ساڵی 1944 لە گوندی حەشبەنگا لەدایکبووە کە نزیکەی 170 کیلۆمەتر لە خەرتومی پایتەختی سودانەوە دوورە.

بەشێک لەو هاوڵاتیانەی قسەیان بۆ رووداو کرد بەباشی باسی عومەر بەشیر ناکەن و دەڵێن، هیچی بۆ گوندەکەی نەکردووە. 

لە بەرامبەردا سەرۆکی لیژنەی شەعبی گوندەکە دەڵیت "عومەر بەشیر کەسێکی سادە بووە و خۆبەزلزان نەبووە، بەردەوام لەبارەی دۆخی ژیانیان پرسیاری لە خەڵکی گوندەکە کردووە، دەی گوت فڵان کەس وەرە لامەوە، سڵاوی لێ دەکرد و لێی دەپرسی منداڵەکانت چۆنن کشتوکاڵت بەکوێ گەیشتوە؟"

عومەر بەشیر، لەساڵی 1989 ەوە لە رێگەی کودەتاوە بووە بە سەرۆکی سودان تاوەکو مانگی نیسانی ئەمساڵ ھەر لە رێگەی کودەتاوە دەسەڵاتی لێ سەندرایەوە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە