رووداو دیجیتاڵ
ژمارەیەک وێنە لە ئاهەنگی رۆژنامەڤانانی کۆشکی سپی لە هۆتێل واشنتن هیڵتن لە واشنتن. بۆ یەکەم جار دۆناڵد ترەمپ تێیدا بەشداربوو.
دوای کەمێک لە دەستپێکی ئاهەنگەکە، تەقەکەرێک هەموو شتێکی تێکدا و ئاهەنگەکە هەڵوەشایەوە. تاوەکو ئێستا بەتەواوی روون نەبووەتەوە کە تەقەکەرەکە مەبەستی خودی ترەمپ بووبێت بە 100٪، بەڵام دەرکەوتووە نامەی تووڕەیی بۆ بەرپرسانی ئیدارەکەی نووسیوە پێش تەقەکردنەکەی.
ئێستا دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت ئەو ئاهەنگە دووبارە بکرێتەوە و دەڵێت: نابێت بهێڵن "کەسێکی شێت" بەسەریاندا سەربکەوێت.