یەک ملیۆن یۆرۆ بۆ دۆزینەوەی ئەو گرووپەی بەرلینیان تاریک کرد

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رۆژی سێشەممە وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند، پاداشتێکی یەک ملیۆن یۆرۆیی (کە دەکاتە 1.2 ملیۆن دۆلار) دەدەنە هەر کەسێک زانیاری بداتە پۆلیس بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوانی ئەو گرووپە چەپڕۆیە تووندڕۆیە کە وێستگەیەکی کارەبای بەرلینیان سووتاند و بووە هۆی پچڕانی بەرفراوانی کارەبای شارەکە.
 
بەهۆی پچڕانی کارەباکەوە، نزیکەی 45 هەزار ماڵ و دوو هەزار و 200 شوێنی بازرگانی لە باشووری رۆژئاوای پایتەختەکە، بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەک لە نێوەڕاستی زستاندا بێ کارەبا بوون.
 
پۆلیس بەدوای ئەندامانی گرووپی "ڤوڵکان"ی چەپڕۆدا دەگەڕێت، کە لە رێگەی چەند راگەیێندراوێکی ئۆنڵاینەوە بەرپرسیارێتی خۆیان لە پچڕانی کارەباکەی سەرەتای مانگی کانوونی دووەم لە ئەستۆ گرت.
 
ئەلێکساندەر دۆبرینت، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رۆژی سێشەممە بەڵێنی "وڵامدانەوە"ی دا و گوتی: "پێموایە گونجاوە بە دانانی پاداشتێکی وا گەورە، جەخت لە مەترسی و هەستیاریی دۆخەکە بکەینەوە".
 
دەسەڵاتداران پەیامە ئۆنلاینەکانی گرووپی ڤوڵکانیان بە "راست و باوەڕپێکراو" داناوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی دەزگای هەواڵگریی ناوخۆی ئەڵمانیا (BfV)، ئەم گرووپە لە ساڵی 2011ـەوە چالاکە و بڕوایانوایە لە پشت سووتاندنی ژمارەیەک شوێنی دیکەوە بووبن لە ناوچەکانی دەوروبەری بەرلین. هەروەها پێشتر بەرپرسیارێتی دوو هێرشی تێکدەرانەیان بۆ سەر کارگەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی تێسلا لە نزیک بەرلین راگەیاندبوو.
 
دۆبرینت ئاماژەی بەوەشکرد، پۆلیس هەڵمەتێکی هۆشیاری و بانگەشە دەستپێدەکات بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵی پاداشتەکە و وەرگرتنی زانیاری، لەنێویاندا دابەشکردنی نامیلکە و هەڵواسینی پۆستەر لە وێستگەکانی میترۆی بەرلین.
 
وەزیری ناوخۆ کە هاوپەیمانێکی نەریتخوازی فریدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیایە، بەڵێنیشیدا سەرچاوەی زیاتر بۆ رووبەڕووبوونەوەی "تووندڕۆیی چەپ" تەرخان بکات و داوای کرد دەسەڵاتی زیاتر بە پۆلیس بدرێت بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ناسینەوەی رووخسار و کۆکردنەوەی داتای دیجیتاڵی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر دیواری شارێکی ئیسپانیا وێنەیەک کێشراوە کە گوزارشت لە پاڵپشتی دەربڕین بۆ کۆچبەران دەکات. وێنە: Pablo Garcia/The Guardian

ئیسپانیا مافی مانەوە دەداتە نیو ملیۆن پەناخواز

حکومەتى ئیسپانیا بە فەرمى بڕیاری دا مافى نیشتەجێبوون و کار بە نزیکەى 500 هەزار کۆچبەرى نایاسایی بدات. وەزیری کۆچی ئەو وڵاتە دەڵێت، ئامانجیان "بەخشینی شکۆیە" بەو کەسانە، لە کاتێکدا سەرۆکوەزیران جەخت لەوە دەکاتەوە، ئابووریی وڵاتەکە پێویستی بەو کۆچبەرانەیە