حیزبەکانی رۆژهەڵات بە پێشهاتە سیاسییەکانی کۆریای باکوور دڵخۆشن

28-04-2018
رووداو @Rudawkurdish
"داماڵینی چەکی ئەتۆمیی کۆریای باکوور کاریگەری لەسەر ئێران دەبێت"
"داماڵینی چەکی ئەتۆمیی کۆریای باکوور کاریگەری لەسەر ئێران دەبێت"
نیشانەکردن ئێران کۆریای باکوور
A+ A-

رووداو - هەولێر

هەنگاوەکانی سەرۆکی کۆریای باکوور و پێشوازیی گەرمی سەرۆکی کۆریای باشوور، گەورەترین رووداوی نیمچەدوورگەی کۆریایە لە 65 ساڵی رابردوو، کە پێکدادانی سەربازی نێوان ئەو دوو وڵاتە وەستاوە، ئەم هەنگاوەش حیزبەکانی رۆژهەڵاتی دڵخۆش کردووە.

کیم جۆنگ ئۆن، سەرۆکی کۆریای باکوور و، موون جای ئین، سەرۆکی کۆریای باشوور لە بەیاننامەیکی هاوبەشدا دەڵێن لەسەر داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە نیمچەدوورگەی کۆریا و ئامادەیی بۆ بەستنی پەیمانی ئاشتی رێککەوتوون.

بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا، بەهەمان ئامانج سەرۆکی ئەمریکا و کۆریای باکوور چاویان بەیەکدی بکەوێت. ئەگەر پرۆسەکە وەکو خۆی بچێتە پێش، ئەم بابەتە لەسەر پرسی ئێران و پەیوەندییەکانی لەگەڵ رۆژئاوا بێ کاریگەر نابێت.

هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی و دەستبەکاربوونی مایک پۆمپیۆ، وەکو وەزیری دەرەوە و جۆن بۆڵتن، وەک راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، وا خوێندنەوەی بۆ دەکرێت: ئەمریکا سیاسەتێکی تووندتری بەرامبەر تاران گرتووەبەر. 

حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان گرژی زیاتری پەیوەندییەکانی تاران و واشنتن لە بەرژەوەندیی خۆیان و هێزەکانی دیکەی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئێران دەبینن. 

پێنج حیزبی رۆژهەڵاتی کوردستان چەند مانگێکە ناوەندێکی هاوکارییان پێکهێناوە. ئەو حیزبانە دەڵێن پێکهێنانی ناوەندەکە ئامادەکارییە بۆ یەکڕیزی نێوانیان. دەیانەوێ لە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان و لە ئاستی دەرەوەشدا بە هاوبەشی بەرەوپیلی پێشهات و ئاڵوگۆڕەکان بچن.

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە