لە دوورگەیەکی ئیسپانیا تەم کۆدەکرێتەوە و بۆ ئاودێری بەکاردەهێندرێت

27-06-2023
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
تەم لە دوورگەی گران کەناریا لە باشووری ئیسپانیا
تەم لە دوورگەی گران کەناریا لە باشووری ئیسپانیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە دوورگەی گران کەناریا لە باشووری ئیسپانیا تەم کۆدەکرێتەوە و بۆ ئاودێری بەکاردەهێندرێت، پڕۆژەکە لە ساڵێکدا نزیکەی 220 هەزار لیتر ئاو دەست دەخات؛ پرۆسەکەش لەڕێگەی ژمارەیەکی زۆر بۆکسەوە دەکرێت کە بە تۆڕ رووپۆش کراون.
 
گوستاڤۆ ڤێرا، ئەندازیار دەڵێت، "ئێمە تەمەکە لەوێ دەپاڵێوین و دواتر لەنێو بەرمیلدا هەڵیدەگرین، هیوادارین بتوانین خزمەتی دارستانەکەی پێبکەین."
 
ریکاردۆ، 10 ساڵ پێش ئێستا ئەو پڕۆژەیەی دروستکردووە؛ دوای ئەوەی بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە، دارستانەکە مەترسیی وشکبوونی لەسەر بوو، دەستی بە جێبەجێکردنی بیرۆکەکەی کرد.
 
ریکاردۆ گیل، دامەزرێنەری پڕۆژەکە دەڵێت، "دەتوانیت جێگیرکردنەکە لەوێ ببینیت. 18 یەکەی کۆکردنەوەی تەم لەوێ هەن و هەموویان لەسەر گردەکەن بۆئەوەی تەمەکە کۆبکەنەوە."
 
لە تەواوی ساڵەکەدا لەڕێگەی ئەو پڕۆژەیەوە نزیکەی 220 هەزار لیتر ئاو دەستدەخەن، ئەوەش بڕێکی باشە بۆ ئاودانی درەختەکان، ریکاردۆ دەڵێت، "ئاوەکە بۆ خواردنەوەش دەشێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی هێرشکردنە سەر تارانی پایتەختی ئێران لە پەنجەرەی ماڵێکەوە. وێنە: AFP

جەنگی ئەمریکا لەگەڵ ئێران چۆن دەستی پێکرد؟

هەفتەیەک بەسەر جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران تێدەپەڕێت، پرسیارێکی سەرەکی بەسەر گفتوگۆی سیاسی لە واشنتن و دەرەوەی واشنتنیش دا زاڵە، ترەمپ چۆن ئەو بڕیارەیدا؟ تاوەکو چ رادەیەک ئیسرائیل کاریگەریی هەبوو لەسەر بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ چوونە نێو شەڕەکەوە؟ زنجیرەی ئەو رووداوانەی بوونە هۆی هەڵگیرسانی جەنگەکە دەگەڕێنەوە بۆ زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر، کە بریتین لە گوشارە بەردەوامەکانی بنیامین نەتەنیاهوو، گۆڕانی بەردەوام لە راپۆرتە هەواڵگرییەکان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و، زنجیرەیەک لێکدانەوەی ستراتیژی و سیاسی لەنێو کۆشکی سپی دا. دەرئەنجامەکەش یەکەم هەڵمەتی سەربازیی هاوبەشی راستەوخۆی ئەمریکا و ئیسرائیل بوو دژی ئێران، کە هەنگاوێکە دەرئەنجامی قووڵی بۆ سەقامگیریی ناوچەکە و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا هەیە.