رووداو دیجیتاڵ
لە ئەسینای پایتەختی یۆنان پێشانگەیەکی تایبەت بە ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆنەکان لە "مۆزەخانەی ئۆتۆمبێلەکانی هێلینیک" کرایەوە.
لە مۆزەخانەکدا 300 ئۆتۆمبێل هەیە و نزیکەی 110 ئۆتۆمبێلیان ناوبەناو نمایش کراون.
ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆنەکان دروستکراوی چەندین وڵاتن، لەوانەش ئەڵمانیا، ئەمریکا، ئیتاڵیا، فەرەنسا، بەریتانیا، یۆنان و وڵاتی دیکەش.
لە پێشانگەکەدا ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆنەکانی جۆری بی ئێم دەبلیو و مێرسیدس بێنز دەبیندرێن، کە بەراورد بەو مۆدێلانەی ئەمڕۆ جیاوازییان زۆرە.
یەکێک لە جۆرەکانی بی ئێم دەبلیو بەناوی "BMW Isetta 300" لە پێشانگەکە نمایش کراوە، کە لەلایەن سێ کەسی ئیتاڵییەوە دیزاین کراوە و کۆمپانیای بی ئێم دەبلیو لەنێوان ساڵانی 1955 تاوەکو 1962 بەرهەمی هێناوە؛ بەهۆی ئەوەی شێوەی لە هێلکە چووە و جامەکانیشی لە "بڵق" چووە، ناونراوە "ئۆتۆمبێلی بڵق."
لەم فۆتۆستۆرییەدا بەشێک لەو ئۆتۆمبێلانە دەبینیت کە لە پێشانگەکەدا نمایش کراون.