رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا رایگەیاند، یەکێتیی ئەورووپا پێویستی بە میکانیزم و رێککەوتنێک لەبارەی کۆچبەرانەوە هەیە. سەرۆکی ئەمریکاش گوتی، "کێشەی زۆر لە سیستمی کۆچبەری ئەورووپادا هەیە".
بە گوێرەی رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ، ئەم ساڵ تاوەکو 22ی تەممووز، 78 هەزار و 972 کۆچبەر چوونەتە ئەورووپا، هەمان ماوەی پار 98 هەزار و 349 کۆچبەر چووبوون.
سەرۆکی ئەمریکا لەم ئیدارەیەیدا گرنگییەکی زۆری بە رێگری لە کۆچبەران بۆ وڵاتەکەی داوە.
بە گوێرەی کۆشکی سپی، مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵ، شەش هەزار و 70 کۆچبەر چوونە وڵاتەکەیان، ئەمەش 15٪ لە مانگی ئاداری ئەم ساڵ کەمترە. مانگی حوزەیرانی پار 84 هەزار کۆچبەر چووبوونە ئەمریکا.
لە کۆتایی قسەکانیدا سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە ئێستا سنوورەکانیان لە هەموو کات سەلامەتترن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ