رووداو - یەمەن
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، راپۆرتێکی سەبارەت بە رەوشی مافی مرۆڤ لە یەمەن بڵاوکردووەتەوە و داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان بەکاربهێنن بۆ لێکۆڵینەوە لەو توندوتیژیانەی کە لە یەمەن ئەنجامدراون، هەوڵبدەن رێگایەک بدۆزنەوە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و پێکدادانەکان لە یەمەن.
ئەم رێکخراوە داوای پێکهێنانی کۆمیسیۆنێکی تایبەت لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لەو گرژی و توندوتیژیانە بکەن کە لەو وڵاتەدا ئەنجام دەدرێت، ئەمە لە کاتێکدایە ئەم ئەنجوومەنەی نەتەویەکگرتووەکان لە ٢ی تشرینی یەکەمدا کۆتایی پێدێت بۆیە دەبێت ئەنجوومەنێکی نوێ هەڵبژێردرێت. رێکخراوی ئەمنیستی داوا دەکات لە جیاتی بەشداریکرن لە شەڕ لە دژی حوسییەکان و هاوکاریکردنی سەربازیی بە هاوپەیمانییەکە کە گرژی و توندوتیژییەکان زیاتر دەکات پێویستە هاوکاریەکان راگرن و نەهێڵن چیدیکە شەڕ و پێکدادان رووبدات و هۆکارەکانی دروست بوونی ئەم شەڕە نەهێڵرێن.
بەڵام بە پێچەوانەی ئەمینستی، وەزیران و بەرپرسانی باڵای یەمەن سوپاس و ستایشی سعودیە و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایان کرد بەوەی رۆڵی سەرەکیان بینیوە لە هاوکاری کردنی حکومەتی یەمەندا لە رووبەڕووبوونەوەی چەکدارە حوسییەکاندا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ