Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

چەند پۆلیسێکی فیدراڵیی ئەڵمانیا

چەند پۆلیسێکی فیدراڵیی ئەڵمانیا

جیهان27-10-2025

پۆلیسی ئەڵمانیا بۆ رووداو: سزای تووند بۆ قاچاخچییەکان هەیە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

27-10-2025

بابەتی پەیوەندیدار

تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق و سووریا دەستنیشانکرا
جیهان31-05-2026

تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق و سووریا دەستنیشانکرا

ترەمپ: بە مەبەست هێرشمان نەکردە سەر سوپای ئێران بۆ ئەوەی ئەزموونی عێراق دووبارە نەبێتەوە
جیهان31-05-2026

ترەمپ: بە مەبەست هێرشمان نەکردە سەر سوپای ئێران بۆ ئەوەی ئەزموونی عێراق دووبارە نەبێتەوە

ترەمپ: گەرەنتیمان لە ئێران وەرگرتووە چەکی ئەتۆمی دروست نەکات
جیهان31-05-2026

ترەمپ: گەرەنتیمان لە ئێران وەرگرتووە چەکی ئەتۆمی دروست نەکات


رووداو دیجیتاڵ 

پۆلیسی فیدراڵیی ئەڵمانیا بە رووداوی راگەیاند، لە چوارچێوەی یاسای دیپۆرتکردنەوەی پەناخوازانی دۆسیە رەتکراوەدا، لە 2024ەوە سزای تووند بۆ قاچاخچییەکان پەسندکراوە. دەشڵێت، کاردەکەن بە مەبەستی رێگریکرن و کەمکردنەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لەسەر ئاستی "وڵات و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی".
 
کریستین ماول لە نووسینگەی رۆژنامەڤانیی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی فیدراڵیی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ دووشەممە، 27ـی تشرینی یەکەمی 2025 لە وەڵامی پرسیاری کەهی مەحموود، ئێدیتۆر لە دێسکی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو سەبارەت بە رێوشوێنەکانی تایبەت بە رێگریکردن بە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە و قاچاخچێتی رایگەیاند، هەنگاوی پێویستیان ناوە. 
 
نووسینگەی رۆژنامەڤانیی پۆلیسی فیدراڵیی ئەڵمانیا باسی لەوە کرد، پەرلەمانی ئەڵمانیا لە شوباتی 2024ـەوە سزای تووندی بۆ قاچاخچێتی بیانییەکان پەسند کردووە.
 
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هاوئاهەنگییان لەسەر ئاستی ئەورووپا و لەگەڵ بەریتانیا بە مەبەستی رێگەگرتن لە پەڕینەوەی کۆچبەران، لەوانەش لە رێگەی نۆکەندی ئینگیزەوە، ماول گوتی: "بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی قاچاخچێتی، پۆلیسی فیدراڵی لە نزیکەوە لەگەڵ هاوبەشە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان کاردەکات."
 
کریستن ماول ئاماژەی بەوەشکرد، هاوئاهەنگی و هاوکارییەکە چەندین بوار و وڵات لەخۆدەگرێ، لەوانەش فەرەنسا، بەلجیکا، هۆڵەندا و بەریتانیا.
 
ئەو بەرپرسە هەروەها رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئەو هاوکارییەدا زانیارییەکان بەخێرایی بەش دەکەن و ئەگەریش پێویست بکات، لێکۆڵینەوەی هاوبەش دەکەن.
 
لە تشرینی یەکەمی 2024دا میدیای بەریتانی بڵاویکردەوە، بەشی زۆری ئەو بەلەمە بچووکانەی لە نۆکەندی ئینگلیز بە مەبەستی گواستنەوەی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بەکاردەهێندرێن، لە چین دروست دەکرێن، بەڵام قاچاخچییەکان لە ئەڵمانیا کۆگایان هەیە و دەیانشارنەوە. 
 
دوای ئەوە، حکومەتەکانی ئەڵمانیا و بەریتانیا رێککەوتنێکیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچبەرانی نایاسایی لە تەممووزی 2025 راگەیاند. بەپێی ئەو رێککەوتنە، بەرلین بەڵێنی دا یاساکانی سزادان بۆ بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە تووند بکات.