ئیسماعیل بێشكچی رۆڵی رووداو ده‌رباره‌ی گشتپرسی به‌رزدەنرخێنێت

28-08-2017
رووداو @Rudawkurdish
 ستافی رووداو هه‌ندێك لایه‌نی كاره‌كه‌یان له‌ ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا به‌ بێشكچی ناساند
ستافی رووداو هه‌ندێك لایه‌نی كاره‌كه‌یان له‌ ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا به‌ بێشكچی ناساند
نیشانەکردن رووداو ئەڵمانیا
A+ A-

رووداو - دۆسلدۆرف 

نووسه‌ر و کۆمەڵناسی ناسراوی توركیا و دۆستی كورد پڕۆفیسۆر ئیسماعیل بێشكچی، له‌ شاری دۆسلدۆرف له‌ ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی ئۆفیسی تۆڕی میدیایی رووداوی كرد. 


ئەمڕۆ (دووشەممە 28-8-2017) پڕۆفیسۆر ئیسماعیل بێشكچی سەردانی ئۆفیسی رووداوی کرد لە دۆسلدۆرف، ستافی رووداو هه‌ندێك لایه‌نی كاره‌كه‌یان له‌ ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا به‌ بێشكچی ناساند. 

بێشكچی رۆڵی رووداوی له‌ وشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی گشتپرسی و پرسه‌ چارەنووسسازه‌كان به‌رز نرخاند و دڵخۆشی خۆی به‌ فێستیڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ شاری كۆڵن، كه‌ له‌ 26ی ئاب بەڕێوەچوو، ده‌ربڕی.


 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە