رووداو - واشنتن
ئێستا وەرزی پشکوتنی گوڵی گێلاسە لە واشنتن دی سی پایتەختی ئەمریکا.
ساڵانە زیاتر لە 1.5 ملیۆن کەس لە نێوخۆ و دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئەم وەرزە روو لە واشنتن دەکەن و گەشتیاران وێنە لەگەڵ داری گێلاسدا دەگرن، کە دیمەنێکی جوانی بە شارەکە بەخشیوە.
لە واشنتن ژمارەی دارگێلاسەکان دەگاتە نزیکەی سێ هەزار دار، کە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش لە لێواری رووباری پۆتۆماک لە شارەکە رووێندراون.
داری گێلاس یەکێکە لە دارە جوانەکانی بەهار و لە بنچینەدا دارێکی ژاپۆنییە، کە لە ساڵی 1912 وەک نیشانەیەکی دۆستایەتی لەلایەن ژاپۆنەوە پێشکێشی ئەمریکا کراوە.
تەمەنی گوڵی گێلاس کورتە، بەهۆی جوانیی و تەمەنەکەشییەوە گوڵی گێلاس لە کولتووری ژاپۆنیدا مانادارە و بە سیمبوولی ژیان و مردن دادەنرێت، کە بەرجەستەی ماوەی کورتی ژان دەکات.
وێنەکان: بەرزین سەعدی - رووداو