رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، حکومەتەکەی لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت، ئەگەر ئیسرائیل "هەنگاوی کرداری" لە غەززە نەنێت و ئاگربەستێکی درێژخایەن لە غەززە رانەگەیێنێت.
رۆژی سێشەممە 29ی تەممووزی 2025 کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەدوای کۆبوونەوەی کابینەکەی بۆ بڕیاردان لەسەر دۆخی غەززە و راگەیاندنی هەڵوێستی بەریتانیا لە گوتارێکی تەلەڤیزیۆنیدا، رایگەیاند، "هەمیشە گوتوومە، دان بە دەوڵەتی فەڵەستینیدا دەنێین وەک بەشداریکردنێک لە پرۆسەیەکی ئاشتیدا. لە ساتێکیشدا ئەوە رادەگەیێنین کە زۆرترین کاریگەریی بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی هەبێت."
هەروەها سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت "لە کاتێکدا کە ئێستا ئەو چارەسەرە لەژێر هەڕەشەدایە، ئەوا کاتی هەنگاونانە."
ستامەر کە کابینەکەی لە پشووی هاوینەدا بوون، رۆژی سێشەممە وەزیرەکانی بۆ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بانگهێشت کرد و کۆبوونەوە، بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی غەززە.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی پێش کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بڕیارە لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو بەڕێوەبچێت، دان بە دەوڵەتی فەڵەستینیدا دەنێت، "ئەگەر حکومەتی ئیسرائیل هەنگاوی بەرچاو نەنێت بۆ کۆتاییهێنان بە دۆخە نائاساییەکەی غەززە و ئاگربەست رانەگەیێنێت. هەروەها دەبێت پابەند بێت بە پرۆسەیەکی ئاشتیی درێژخایەن کە بە چارەسەری دوو دەوڵەتی کۆتایی بێت."
دۆخی غەززە بووەتە هۆی دروستبوونی شەپۆلێکی رەخنەی نێودەوڵەتی لەسەر سیاسەتەکانی ئیسرائیل لەو جەنگە 22 مانگییەدا.
ئەو بڕیارەی ستامەریش لە کاتێکدایە حکومەتی بەریتانیا هەر رۆژی سێشەممە رایگەیاند، یەکەم کاروانی هاوکاریی ئاسمانیی گەیاندووەتە کەرتی غەززە.
لەوبارەیەوە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "یەکەم هاوکارییە ئاسمانییەکانی بەریتانیا گەیشتن و هاوکارییەکانیش بە بەهای نزیکەی نیو ملیۆن پاوەندە."
هەر لەبارەی دۆخی غەززەشەوە، ستامەر لە گوتارە تەلەڤیزیۆنەکەیدا گوتی، "ئێستا غەززەییەکان ئازارێکی سەخت دەچێژن، ئێمە منداڵی ساوای برسی و منداڵانێک دەبینین کە لەبەر بێهێزی ناتوانن لەسەر پێی خۆیان بوەستن. پێویستە ئەم ئازارە کۆتایی بێت."

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ