رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆشکی ئێلیزێ لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا "پێشوازییەکی گەرمی" لێکرا، دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی، ماکرۆن و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە باوەشێک ماڵئاواییان لە یەکدی کرد.
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن لە ئێلیزێ دوو کاژێری خایاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسی، "خۆشحاڵ بووم بە دیداری هاوڕێم سەرۆك ئیمانوێل ماكرۆن ئەمڕۆ لە پاریس. سوپاسی خۆمم بۆ هاوكاریی بەردەوامی فەرەنسا بۆ هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە. ھەروەھا پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و كێشە هەنووكەییەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێکران."