25 ئەندامی هێزی ئاشتیپارێز لە کۆسۆڤۆ بریندار بوون

30-05-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
نیشانەکردن کۆسۆڤۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی کۆسۆڤۆ رایانگەیاند، نزیکەی 25 ئەندامی هێزەکانی ئاشتیپارێزی نێودەوڵەتی کە لەلایەن ناتۆ رەوانەی ئەو وڵاتە کراون، لەکاتی پێکدادان لەگەڵ خۆپێشاندەران بریندار بوون. 
 
رۆژی دووشەممە، 29ـی ئایاری 2023، (KFOR) کە هێزی ئاشتیپارێزی نێودەوڵەتییە بە سەرۆکایەتی ناتۆ لە کۆسۆڤۆ، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، هێزەکانیان لەگەڵ خۆپێشاندەران رووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە، بەو هۆیەوە زیاتر لە 50 سڕبی لە پێکدادانەکان برینداربوون، دوو لە بریندارەکان برینەکانیان قورسە و یەکێکیان لە دۆخێکی زۆر خراپ دایە."
 
پۆلیسی کۆسۆڤۆ، راگەیێندراوێکی بلاوکردەوە و رایگەیاند: "خۆپێشاندەران بە بەکارهێنانی تووندوتیژی و فڕێدانی گازی فرمێسکڕێژ، هەوڵیاندا بەربەستە ئەمنییەکان ببڕن و بە زۆر بچنە نێو باڵەخانەی شارەوانی."
 
پۆلیسی گوتیشی کە، هێزەکانیان ناچاربوون بە بەکارهێنانی هۆکارە یاساییەکان کۆتایی بە خۆپێشاندانەکان بهێنن و دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەن. 
 
دوای رووداوەکەش، جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، رایگەیاند، سێ لەو سەربازانەی کە لە رووبەڕووبوونەوەکاندا برینداربوون، سەربازی ئیتاڵی بوون و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد هەنگاوی پێویست بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە بنێن. 
 
رێکخراوی ناتۆ، لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی رووداوەکەی کرد و رایگەیاند، ئەو جۆرە رووداوانە جێگەی قبووڵکرد نین و گوتیشی: "دەبێت دەستبەجێ ئەو تووندوتیژیانە بوەستێندرێن. داوا لە هەموو لایەک دەکەین، خۆیان لەو کارانە بەدوور بگرن کە دەبنە هۆی زیادبوونی گرژییەکان و دەست بە گفتوگۆ بکەن".
 
لە نیسانی ساڵی رابردوو، هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە کۆسۆڤۆ بەڕێوەچوو و سڕبییەکانی دانیشتووی وڵاتەکەش بایکۆتی هەڵبژاردنەکەیان کرد و داوایان لە کۆسۆڤۆ کرد، کۆمەڵەیەکی سڕبییان بۆ دامەزرێنێت کە سەرپەرشتی کارەکانی دامەزراوە پەروەردەییەکان، دامەزراوە تەندروستییەکان و گەشەپیدانی ئابووری سڕبییەکان بکات، بەڵام لە هەڵبژاردنەکاندا کە بەبێ بەشداریی سڕبییەکان بەڕێوەچوو، کەسێکی ئەلبانی وەکو سەرۆکشارەوانی شارۆچکەی زڤێسچانی کۆسۆڤۆ هەڵبژێردرا و سڕبییەکانیش وەکو ناڕەزایەتییەک چوونە بەردەم باڵەخانەی شارەوانیی ناوچەکە و نەیانهێشت سەرۆک شارەوانییەکە دەستبەکاربێت.
 
زۆربەی دانیشتووانی کۆسۆڤۆ لە نەتەوەی ئەلبانین و لەدوای جەنگی سڕبیا 1998-1999 سەربەخۆییان راگەیاند و لە سڕبیا جیابوونەوە؛ نە سڕبیا و نە ئەو سڕبییانەشی کە لە کۆسۆڤۆ دەژین، کە ژمارەیان نزیکەی 50 هەزار کەس دەبێت دان بە سەربەخۆیی کۆسۆڤۆ دانانێن. سڕبیا، کۆسۆڤۆ بە "تیرۆرکردنی سڕبییەکان" تۆمەتباردەکات و لەبەرامبەریشدا، کۆسۆڤۆ دەڵێت کە سڕبیا لە پشت چەکدارکردنی ئەو گرووپانەیە کە لە ناوچە سربینشینەکانەوە دروست بوون و بوونەتە هۆی ئاژاوەنانەوە.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.