Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئاڵای دانیمارک.

ئاڵای دانیمارک.

جیهان30-07-2023

دانیمارک هەوڵدەدات سووتاندنی قورئانی پیرۆز قەدەخە بکات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رێکار عەزیز

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رێکار عەزیز

رۆژی بڵاوکردنەوە

30-07-2023

بابەتی پەیوەندیدار

ئەحمەد شەرع و ترەمپ بە تەلەفۆن باسی هەڵگرتنی سزاکان و ئاوەدانکردنەوەی سووریایان کرد
جیهان01-06-2026

ئەحمەد شەرع و ترەمپ بە تەلەفۆن باسی هەڵگرتنی سزاکان و ئاوەدانکردنەوەی سووریایان کرد

لە ئاهەنگەکانی سەرکەوتنی پاریس سانجێرماندا 780 کەس دەستگیرکران و گەنجێک مرد
جیهان31-05-2026

لە ئاهەنگەکانی سەرکەوتنی پاریس سانجێرماندا 780 کەس دەستگیرکران و گەنجێک مرد

داهاتووی ئاو؛ وڵاتە زیرەکەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ هەموو دڵۆپێکدا دەکەن
جیهان31-05-2026

داهاتووی ئاو؛ وڵاتە زیرەکەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ هەموو دڵۆپێکدا دەکەن

رووداو دیجیتاڵ 

حکومەتی دانیمارک لە هەوڵی ئەوەدایە لەمەودوا رێگری لە سووتاندنی قورئانی پیرۆز بکات و هەر کارێکی لەوجۆرە بە یاساشکێنی هەژمار بکات.

لارس راسماسن، وەزیری دەرەوەی دانیمارک بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، حکومەتی دانیمارک بەدوای "رێکاری یاساییە" بۆ دەسەڵاتدان بە بەرپرسان تاوەکو رێگریی لە سووتاندنی قورئان بکەن لە بەردەم باڵیۆزخانەی وڵاتان.

راسماسن دەڵێت" سووتاندنی کتێبە ئاسمانییەکان کارێکی زۆر ناشیرین و بێباکانەیە لەلایەن چەند کەسێکەوە دەکرێت. ئەو کەسانە گوزارشت لەو بەهایانە ناکەن کە کۆمەڵگەی دانیمارکی لەسەر دامەزراوە."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی، راسماسن دەڵێت، "حکومەتی دانیمارک بەدوای ئەو ئەگەرانەدا دەگەڕێت رێگری لە هەندێ بارودۆخی تایبەت بکات کە تێیدا سووکایەتی بە وڵاتان و کولتوور و ئایینیان دەکرێت، کە لەوانەیە ئەمە کاریگەریی گەورەی نەرێنی لەسەر دانیمارک هەبێت، لەنێویاندا لەسەر ئاسایشی وڵاتەکەمان."

وەزیری دەرەوەی دانیمارک ئەوەشی گوت، هەر رێگەیەک بگرنە بەر، "بەدڵنیاییەوە دەبێت لە چوارچێوەی دەستووری مافی ئازادیی رادەربڕین بێت، بەشێوازێک کە ئەو راستییە نەگۆڕێت کە ئازادی رادەربڕین لە دانیمارک روانگەیەکی زۆر فراوانی هەیە."

چەند هەفتەیەکە دانیمارک و سوێد بوونەتە مژاری گەرمی میدیا جیهانییەکان دوای ئەوەی لە هەردوو وڵاتەکە لەلایەن چەند کەسێکەوە قورئانی پیرۆز سووتێنرا .

سوێد و دانیمارک بە زارەکی دەڵێن، سەرکۆنەی سووتاندنی قورئان دەکەن، بەڵام بەهۆی ئەو یاسایەی کە ئێستا لە هەردوو وڵاتەکە بەردەستە کە پەیوەندی بە ئازادی رادەربڕینەوە هەیە، ناتوانن رێگری لێبکەن.

لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا پەنابەرێکی عێراقیی تەمەن 37 ساڵ بە ناوی سەلوان مۆمیکا، لە بەردەم گەورەترین مزگەوتی ستۆکهۆڵم کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سووتاند کە  مۆڵەتی لە پۆلیسی سوێد وەرگرتبوو.

ئەمە خۆپیشاندانی سەدان هەزار کەسی لە بەغدا بەدوای خۆیدا هێنا و لەبەرامبەردا باڵیۆزخانەی سوێد سووتێندرا.

لە 29ی حوزەیرانی 2023 وەزارەتی دەرەوەی عێراق جێسیکا سڤاردسترۆم، باڵیۆزی سوێدی لە عێراق بانگهێشتکرد بۆ ئەوەی ناڕەزایی حکومەت بەرامبەر پێدانی مۆڵەت بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز، پێی بگەیێنێت.

هەرچەندە حکومەتی عێراق بەفەرمی داوای لە سوێد کردووە سەلوان مۆمیکا رادەستبکرێت، بەڵام حکومەتی سوێد بەدەم ئەم داواییە نەهاتووە و هاووڵاتییە عێراقییەکەش دوای 10 رۆژی دیکە جارێکی دیکە ئاڵای عێراقی لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکهۆڵم سووتاند و بێڕێزیشی بە قورئانی پیرۆز کرد.