بەریتانیا دەیەوێ کۆچبەری زۆرتر دیپۆرت بکاتەوە

30-08-2024
ژمارەیەک کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیز. وێنە: Getty Images
ژمارەیەک کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیز. وێنە: Getty Images
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەریتانیا دەیەوێ کۆچبەری زۆرتر دیپۆرت بکاتەوە و یەکێک لەو شوێنانەش باشووری کوردستان و عێراقە.
 
هۆیەکەشی ئەوەیە کە تاوەکو ئێستا حکومەتی ئەو وڵاتە 6 ملیار و 400 ملیۆن پاوەندی زیاتر لەو بودجە ساڵانەیەی بۆ کۆچبەر دانراوە خەرجکردووە و دەیانەوێ سنوورێک بۆ ئەو خەرجییانە دابنێن.
 
حکومەتی ئێستای بەریتانیا دەیەوێ لەگەڵ حکومەتەکانی دیکە و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان رێكکەوتن بکات بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانەی مافی مانەوەیان نییە لەو وڵاتە. ئەویش لە رێگەی پرۆژەیەکەوە کە 15 ملیۆن پاوەندی بۆ تەرخانکراوە.
 
جگە لە عێراق، پاکستان و ڤێتنام و نایجیریا و 7 وڵاتی دیکەش دەتوانن بەشداری لە پرۆژەکەدا بکەن.
 
لە ناوەوەی بەریتانیا رەخنە لە حکومەت دەگیرێت کە عێراقیش خراوەتە ئەو لیستەوە، چونکە دەڵێن هەندێک لەو کۆچبەرانەی دەنێردرێنەوە بەڵگەنامەی تەواوەتیی عێراقییان نییە و رەنگە لە خاڵەکانی پشکنینی عێراقیدا ژیانیان بکەوێتە مەترسی.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتیی جێراڵد فۆرد

کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جێراڵد فۆرد دوای 11 مانگ لە جەنگی ئێران و گرتنی مادۆرۆ گەڕایەوە ئەمریکا

رۆژی شەممە، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری (USS Gerald R. Ford) کە گەورەترین کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جیهانە، دوای 11 مانگ مانەوە لە دەریا گەڕایەوە ویلایەتی ڤێرجینیا لە ئەمریکا. ئەمە درێژترین ئەرکی سەربازییە لە دوای جەنگی ڤیێتنامەوە، کە تێیدا کەشتییەکە پاڵپشتیی جەنگی ئەمریکای دژی ئێران کرد و بەشداریی لە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی پێشووی ڤەنزوێلادا کرد