یەکێک لە کوژراوەکانی هێرشەکەی فەرەنسا ژنێکی بەرازیلییە و دایکی سێ منداڵە

30-10-2020
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن نیس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی بەرازیل رایگەیاند، یەکێک لە کوژراوەکانی هێرشەکەی رۆژی پێنجشەممەی فەرەنسا هاووڵاتییەکی بەرازیلییە و دایکی سێ منداڵە و لەو وڵاتە دەژیا.
 
ئەو ژنە بەرازیلییە کە تەمەنی 44 ساڵ بووە، دوای ئەوەی لە هێرشەکەدا برینداربووە، رایکردووەتە دەرەوە و لە رێستۆرانتێکی نزیکی کەنیسەکە داوای یارمەتیی کردووە، دواتریش گیانی لەدەستداوە.
 
بەپێی سەرچاوەکان، ئەو ژنە بەرازیلییە بە برینداری چووەتە نانەوایەک و داوای یارمەتیی کردووە بەر لە مردنی، دوا گوتەی بۆ منداڵەکانی بووە و گوتوویەتی "بە منداڵەکانم بڵێن، خۆشم دەوێن".
 
 
کوژراوی دووەم، ژنێکی بەتەمەنە، هێرشکارەکە ویستوویەتی سەری ببڕێت، هەروەها کارگوزاری کەنیسەی نۆتردام بووە و تەمەنی 45 ساڵ بووە.
 
هاوکات بەرپرسێکی دادگای تونس رایگەیاندووە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لە تۆمەتی ئەو کەسە تونسییەی کە هێرشەکەی ئەنجامداوە، تۆمەتەکەش بریتییە لە ئەنجامدانی "هێرشی تیرۆریستی".
 
بەپێی میدیاکانی فەرەنسا، هێرشکارەکە تەمەنی 21 ساڵە و خەڵکی تونسە، ناوی ئیبراهیم عویساوی-یە، لە مانگی ئەیلوول لە رێگەی ئیتاڵیاوە چووەتە ئەوروپا و دواتر پاش ئەوەی بۆ ماوەیەک لە ئیتاڵیا لە کامپێکی پەنابەریدا هێڵدراوەتەوە، گەشتی بۆ فەرەنسا کردووە و لە مانگی تشرینی یەکەم گەیشتووەتە ئەو وڵاتە.
 
داواکاری گشتیی دژە تیرۆری فەرەنسا ئاماژە بەوە دەکات، "هێرشکارەکە قورئانێک، دوو مۆبایل و دوو چەقۆی دیکەشی پێبووە کە لە هێرشەکەدا بەکارینەهێناوە".
 
ئیتاڵیا و فەرەنسا رایانگەیاندووە، دەزگا هەواڵگرییەکانیان هیچ زانیارییەکیان لەبارەی ئەو هاووڵاتییە تونسییەوە نەبووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمەکانی بەرگریی ئاسمانی هەوڵی خستەخوارەوەی دەدەن.

لە شەوێکدا 653 درۆن ئاراستەی ئۆکراینا کران؛ خەڵکی کیێڤ ناچنە ژێرزەمین و شەڕ دەکەن

هێزەکانی رووسیا بە سەدان درۆن و دەیان مووشەک هێرش دەکەنە سەر شارەکانی ئۆکراینا. لە بەرامبەردا تیمە گەڕۆکەکانی بەرگریی ئاسمانی کە بەشێکیان لە هاووڵاتییانی خۆبەخش پێکهاتوون، هەوڵی خستنەخوارەوەیان دەدەن. تەنیا لە بەرەبەیانێکدا 653 درۆن ئاراستەی ئۆکراینا کراون.