گالەری


لە دوورگەی لەنگکاوی مالیزیا، گرووپێکی 10 کەسی رۆژانە دوای کاژێر 8:00ـی ئێوارە، لە یەکێک لە کەناراوەکان نمایشی ئاگرین ئەنجام دەدەن و بوونەتە سیمبوولی گەشتیاریی دوورگەکە.
 
 نمایشی ئەو گەنجانە مەترسیدارە، ئەوان بەڕاستی یاریی بە ئاگر دەکەن و بچووکترین هەڵە دەبێتە هۆی سووتانی جەستەیان.
 
جۆم جالان، راهێنەری گرووپەکە بە رووداوی راگەیاند، "ماوەی دوو ساڵە هەموو شەوێک لەبەردەم یەکێک لە چێشتخانەکان ئەم نمایشە بە خۆڕایی دەکەین و کەس پلیت نابڕێت. ئامانجمان تەنیا راکێشانی سەرنجی گەشتیارانە بۆ دوورگە و وڵاتەکەمان."