رووداو دیجیتاڵ
لە پێشان ئەگەر کەسێک تێکەڵاوی خەڵک نەبووایە، ئاژەڵێکی ماڵی بەخێودەکرد، لە چین باوی ئەوە نەماوە، دەتوانی سەگێکی ماڵی رۆبۆتی وەکو "شیاوبای" لەماڵەوە رابگری جگە لەوەی دەتوانی کاتی خۆشی لەگەڵ بەسەر ببەی، دەتوانی لە رێگەی ئەوەوە فێری ئینگلیزی ببی.
شابای، رۆبۆتێکە لەسەر شێوەی ئاژەڵی ماڵی و دەڵێت، "من ئاژەڵێکی ماڵی رۆبۆتیم و تایبەتمەندی رووداوەکانم هەیە، دەتوانم فێر بم،
خۆم بگونجێنم و لە ئەرکەکاندا یارمەتیتان بدەم. پێویست ناکات وەک ئاژەڵێکی ماڵی زیندوو خۆراکم پێ بدەن یان بچم بۆ پیاسە. وەک ئاژەڵێکی ماڵی رۆبۆتی، من بۆ تەواوکەری ئاژەڵە ماڵییە زیندووەکانم، نەک جێگرەوەیان. رۆڵی من یارمەتی و هاوکاریکردنە نەک دروستبوونی هیچ کێشەیەک."
ئەو سەگە رۆبۆتییە، مشتێکە لە خەرمانی دەیان داهێنان و پێشکەوتن لە رۆبۆتەکانی سەردەم کە بە هەستیار و ژیر ناسراون.
کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری رۆبۆت دەیانەوێ ئامێرێکی هاوشێوەی مرۆڤ دروستبکەن. تاوەکو بتوانێت لە کاروباری رۆژانەدا، کەم تێچوو و کارئاسان بێت.
چین زیاتر لە 55% رۆبۆتەکانی جیهان بەرهەمدەهێنێت و بازاڕەکەی بە سەروو 80 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.
ئەگەر سەردەمانێک رۆبۆت هێمای کەسی سست و بێ رۆح بووایە، ئیدی ئێستا خێرایی و هەستی دەستکردیشیان بەم ئامێرانە زیاد کردووە. ئەگەر بیانەوێت باس لە نموونەی کەسێکی خێرا، کەم دوو و پڕکار بکەن، بە رۆبۆت دەیچووێنن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ