ناوی ترەمپ لەسەر باڵەخانەی ترەمپ لە تۆرێنتۆ لادرا

19-07-2017
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن ترەمپ
A+ A-

رووداو- هەولێر

باڵەخانەی ترەمپ لە تۆرێنتۆ کە بریتییە لە هۆتێل ، شوێنی نیشتەجێبوون و ئۆفیسی کۆمپانیاکان فرۆشراوە و لەبەر ئەوەش هێمای ترەمپ لەسەری لادەدرێت.


کۆمپانیای JCF، مانگی رابردوو رایگەیاند لەگەڵ یەکەیەکی رێکخراوی ترەمپ گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ کڕینی ئەو باڵاخانەیە ، بەڵام نرخی باڵاخانەکەی ترەمپ لە شاری تۆرێنتۆ ئاشکرا نەکراوە.

شارەزایانی بازاڕی خانووبەرە دەڵێن، لادانی ناوی ترەمپ لەسەر ئەو باڵاخانەیە بۆ ئەوەیە کە هەبوونی ناوی ترەمپ لەسەر ئەو باڵاخانەیە رەنگە هەندێ کڕیار پەشیمان بکاتەوە و کاربکاتە سەر نرخەکەی.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خاوەن سامانێکی زۆرە و لە وڵاتە جیاجیاکانی جیهاندا چەندین باڵەخانە و هۆتێلی هەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە