ترەمپ: کاتی ئەوەیە پارتی کۆماری یەکبگرێت و لە بایدنی لار ببەینەوە

17-01-2024
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
هەڵبژاردنی بەرایی سەرۆکایەتیی ئەمریکا
هەڵبژاردنی بەرایی سەرۆکایەتیی ئەمریکا
نیشانەکردن دۆناڵد ترەمپ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، بە بردنەوەی لە هەڵبژاردنی بەرایی لە ویلایەتی ئایۆوا دەستپێکێکی باشی بۆ خۆی تۆمارکرد و ئێستاش بەربژێرە کۆمارییەکان خۆیان بۆ هەڵبژاردنی نیو هامشایەر ئامادە دەکەن.
 
ئەمریکییەکان لە کەشوهەوایەکی سارددا و لە رێژەیەکی کەمی بەشداریی دەنگدەران، دەنگیان دا و ترەمپ رێژەی 51٪ـی دەنگەکانی لە هەڵبژاردنی بەرایی لە ئایۆوا بردەوە و 20 نوێنەری بۆ خۆی مسۆگەر کرد. هەر بەربژێرێک پێویستە 1215 نوینەر بباتەوە بۆ ئەوەی ببێتە بەربژێری فەرمیی کۆمارییەکان.
 
لەدوای ئایۆوا، ترەمپ روو لە ویلایەتی نیو هامشایەر دەکات، لەوێش بەربژێرە کۆمارییەکان کێبڕکێ لەسەر 22 نوێنەر دەکەن.
 
دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێ "ئێستا کاتی ئەوەیە پارتی کۆماری یەکبگرێت، پێکەوە وەکو یەک تیم بەرەوپێش بچین و لە جۆ بایدنی لار و لەت ببەینەوە. دەبێت لێی ببەینەوە."
 
بەربژێرە کۆمارییەکانی دیکە، کەمتر لە یەک هەفتەیان لەبەردەمە، بۆ ئەوەی شکستەکەی ئایۆوا لە نیو هامشایەر راستبکەنەوە. جیا لە ڤیڤیک راماسوامی کە خۆی بەدەستەوە دا و پاڵپشتیی بۆ ترەمپ دەربڕی، بەربژێرەکانی دیکە لە بانگەشەیەکی توونددان لەدژی ترەمپ.
 
نیکی هەیلی، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێ "سەیربکەن، ئەگەر چوار ساڵی دیکەت دەوێت لە پشێوی، ئەوە بەدەستی دەهێنیت، بەڵام ئەوەی زۆر جێگەی نیگەرانییە ئەوەیە؛ سەیری راپرسیی نێوان ترەمپ و بایدن دەکەی، زۆر یەکسانن، واتە هەڵبژاردنێکی پڕ لە دڵەڕاوکێمان دەبێت. سەیری هەمان راپرسی دەکەی، بە 17 خاڵ لە بایدنم بردووەتەوە."
 
بەگوێرەی دوایین راپرسی، 68٪ـی کۆمارییەکان دەڵێن ترەمپ چانسی باشی هەیە هەڵبژاردنی نۆڤەمبەر بباتەوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ دابەزینی ئاستی رەزامەندیی خەڵکی ئەمریکا لە جۆ بایدن بۆ 33٪؛ کاتێک ترەمپ لە کۆشكی سپی بوو، لە خراپترین ئاستیدا ئاستی رەزامەندیی خەڵك لێی 36٪ بوو.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی هێرشکردنە سەر تارانی پایتەختی ئێران لە پەنجەرەی ماڵێکەوە. وێنە: AFP

جەنگی ئەمریکا لەگەڵ ئێران چۆن دەستی پێکرد؟

هەفتەیەک بەسەر جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران تێدەپەڕێت، پرسیارێکی سەرەکی بەسەر گفتوگۆی سیاسی لە واشنتن و دەرەوەی واشنتنیش دا زاڵە، ترەمپ چۆن ئەو بڕیارەیدا؟ تاوەکو چ رادەیەک ئیسرائیل کاریگەریی هەبوو لەسەر بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ چوونە نێو شەڕەکەوە؟ زنجیرەی ئەو رووداوانەی بوونە هۆی هەڵگیرسانی جەنگەکە دەگەڕێنەوە بۆ زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر، کە بریتین لە گوشارە بەردەوامەکانی بنیامین نەتەنیاهوو، گۆڕانی بەردەوام لە راپۆرتە هەواڵگرییەکان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و، زنجیرەیەک لێکدانەوەی ستراتیژی و سیاسی لەنێو کۆشکی سپی دا. دەرئەنجامەکەش یەکەم هەڵمەتی سەربازیی هاوبەشی راستەوخۆی ئەمریکا و ئیسرائیل بوو دژی ئێران، کە هەنگاوێکە دەرئەنجامی قووڵی بۆ سەقامگیریی ناوچەکە و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا هەیە.