رووداو-سۆران
له كاژێر 19:00ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3-7-2018 تۆپخانه و فڕۆكه‌كانی توركیا ده‌ڤه‌ری برادۆستی سنووری سیده‌كانی سه‌ر به‌قه‌زای سۆرانیان به چڕی تۆپپاران و بۆردوومان کرد.
ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیەی سیده‌كان به تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند، تۆپخانه‌كانی توركیا كه له گوندی ماوانی سەر بە شه‌مزینانی باكووری كوردستان جێگیركراون به چڕی تۆپبارانی گونده‌كانی خه‌لیفان، لێلكان و ئاله‌كان ده‌كه‌ن، هه‌رسێ گونده‌كه چوار وه‌رزه ئاوه‌دانن و ئه‌مساڵ به‌رده‌وام له ژێر زه‌بر و زه‌نگی بۆردوومان و تۆپبارانی سوپای توركیادا بوونه.
هه‌رچی فڕۆكه‌كانیشن به چڕی بۆدوومانی چیای خواكوڕك و گه‌لی ره‌ش دەکەن، بەو‌هۆیەشه‌وه ئاگر له‌سه‌ر سنووری نێوان باكوور و باشووری كوردستان كه‌وتووەته‌وه.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سوپای توركیا به دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی بناری قه‌ندیلیان بۆردوومان كرد و رووبه‌رێكی زۆری پووش و پاوان لەو ناوچەیە سووتان.
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ